دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی مەمیان چەند بەرهەمێکی بۆ فیستیڤاڵی کولتوری ئامادە کردووە

دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی مەمیان بە ٥ پەرتوکی نوێ و زنجیرە ڕۆمانی 'ئازادی سەردەکەوێت'ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆی بۆ فیستیڤاڵی چاندی کوردی ئامادە دەکات.

فێستیڤاڵی کولتوری کوردی کە بۆ کوردانی ئەوروپا وەک نەریتێکی کولتوری لێهاتووە و ئەمساڵ بۆ جاری ٣٢ـەمین ئەنجام دەدرێت، یەکێکە لە چالاکیە گەورەکان کە کولتور، مێژوو و تێکۆشانی کوردی تێدا پیشاندەدرێت. بۆ ئەمساڵی فێستیڤاڵە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی مەمیان بە کۆمەڵێک بەرهەمی نوێوە ئامادەیە.

سەبارەت بە ئامادەکارییکەنی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی مەمیان، حسێن ئارتۆس کە یەکێکە لە ئیدیتۆرەکانی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی مەمیان بۆ ئاژانسمان قسەیرکرد و وتی: "وەک دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی مەمیان بە پیشاندانی سەدان کتێبەوە بە زمانەکانی کوردی، تورک، عەرەبی، فارسی و زمانە ئەوروپییەکانەوە لە گۆڕەپانی فێستیڤاڵەکەدا ئامادەیمان ئەبێت."

زنجیرە ڕۆمانی 'ئازادی سەردەکەوێت'

سەبارەت بە کتێبە نوێیەکانی دەزگاکەیان ئارتۆس وتی: "لەمساڵی فیستیڤاڵەکەدا ٥ کتێبی نوێمان ئامادەیە. لە نێو کتێبە نوێیەکاندا زنجیرە ڕۆمانی 'ئازادی سەردەکەوێت'ە کە باس لەخەبات و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ دەکات هەیە. کە بە زمانەکانی کوردی، تورکی و ئەڵمانی چاپکراوە. هەرەوەها بە هاوکاری نەوای ژن ٢ کتێبی ژن ئامادەکراوە و لە ستاندی فێستیڤاڵەکەماندا ئامادەی دەبێت. وەک دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی مەمیان هەم بە کتێبەکانمانەوە هەمیش بە ئامادەبوونی چەندین نوسەر بۆ ئیمزاکردن لەسەر کتێبەکانیان ئامادەییمان ئەبێت."