هەپەگە: سوپای تورکی داگیرکەر ٦٩١ جار لە ئاسمان و زەمینەوە هێرشی کرد.

هەپەگە ڕایگەیاند سوپای تورکی داگیرکەر لە ئاسمان و زمینەوە بۆمبارانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایی کرد، لە وەڵامدانەوەی گەریلادا کە لە پێگەی پاراستندان، داگیرکەرێک سزا دراوە و دووی دیکەش بریندرا بوونە.

زانیاری بەرفراوان لە ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:

"هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی؛

٢٢ی نیسان لە نێوان کاتژمێر ١٩:٠٠ بۆ ١٩:٠٥دا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گرگاشێ و گردی کون لە هەرێمی گارە ٣ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کران.

٢٢ی نیسان لە کاتژمێر ١٨:٥٣دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار جارێک بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا.

٢٢ی نیسان لە نێوان کاتژمێر ١٨:٠٠ بۆ ١٩:٠٠دا گۆڕەپانی سپیندارێ لە هەرێمی گارە ٢ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا.

٢٣ی نیسان لە نێوان کاتژمێر ١٩:٣٨ بۆ ٢١:٤٠دا گۆڕەپانی سپیندارێ لە هەرێمی گارە ٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا.

٢٣ی نیسان لە کاتژمێر ٢١:٤٠دا گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زپا جارێک بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن؛

٢١، ٢٢، ٢٣ و ٢٤ی نیسان گۆڕەپانەکانی شەهید کاوە و بەرێ زینێ لە هەرێمی خواکوڕک ٣ جار، گۆڕەپانەکانی مژێ، دێ‌ڕەشی، سپیندارێ، گرگاشێ و گردی کون لە هەرێمی خواکوڕک ١٠٢ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شێلازێ و بێشیلی لە هەرێمی مەتینا ١٦٠ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی و شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٤١٥جار؛ بەگشتی ٦٨٠ جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومان کران.

دەستوەردانی هێزەکانمان لە دژی هێرشەکان؛

١٩ی نیسان لە کاتژمێر ١٢:٢٠دا لە شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گورز لە کۆنتێنەرێکی داگیرکەران درا کە لە پێگەی هێرشکردندا بوو.

٢٢ی نیسان کاتژمێر ٠٨:٠٠ دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ سیستەمێکی کامێرای چاودیری لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە بە ڕێبازی نیشانەشکێنی تێکشکێندرا، کە بۆ چاودێریکردنی تونێلەکانی شەڕمان جێگیرکرابوو.

٢٢ی نیسان لە کاتژمێر ١٤:٤٠ دا لە هەرێمی مەتینا مۆڵگەکانی داگیرکەران لە گۆڕەپانی گردی چارچەل هەتا هەرێمی مەتینا کە لە پێگەی هێرشدا بوون، بوونە ئامانجی درۆنی کامیکازی یەکینەی شەهید ئاخین موشمان. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا و دووی دیکەش بریندرا بوون.

٢٢ی نیسان لە کاتژمێر ٠٩:٢٠ دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گورز لە مۆڵگەیەکی داگیرکەران وەشێندرا، کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاردا لە پێگەی هێرشدا بوو.

ئاگادارکردنەوەی گەل

زانیاریمان پێگەیشت لە هەرێمەکانی بۆتان، باتمان و چیایی مازی و ناوچەی دێرکی مێردین بە تایبەت لە لایەن کاربەدەستان و هەندێک فەرمانبەری شارەوانییەوە بەناوی ڕێکخستنمانەوە داوای پارە کراوە. بە ناوی تەڤگەرمانەوە هیچ یەکنەیەکمان بۆ کارێکی لەم شێوەیە ئەرکدار نەکراوە. لە لایەن تەڤگەرمانەوە ئەم شێوە وەرگرتنەی پارە قەدەغەکراوە. لەو جێگانەیی کە داوای پارە کراوە، ڕەنگە بریکاری دووژمن یان چەتە کرێخۆرەکان بن. پێویستە گەلەکەمان و ڕێکخراوە وڵاتپارێز-دیموکراتیکەکان ئاگاداری ئەمە بن، لە بەرانبەر ئەم چەتە و بریکارانەی دووژمن هۆشیار ببن و بە ناوی هاوکارییەوە پارە نەبەخشن."