كۆمسیۆنی زمان، كو‌لتور و په‌روه‌رده‌ی كه‌نه‌كه به بۆنه‌ی ٢١ی شوبات رۆژی جیهانی زمانی دایك راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له‌سه‌ره‌تای راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كهنهكهدا هاتووه، "زۆرینه‌ی رۆژه‌كانی ساڵ، به واتا و بۆنه ئایینی، سروشتی، كۆمه‌ڵایه‌تی، مێژوویی و سیاسی ده‌ناسرێن. ٢١ی شوباتیش یه‌كێك له رۆژه پیرۆزه‌كانه، كه له ته‌واوی جیهان وه‌ك رۆژ زمانی دایكی ده‌ناسرێت و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به گوێره‌ی خۆی و به شێوازی جیا ئه‌و یاده پیرۆز ده‌كات".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به مه‌ترسی سه‌ر زمانی كوردی كراوه و راگه‌یه‌نراوه، كه ئه‌و زمان له بونیاتنانی شارستانی و به‌ره‌وپێشبردنی كولتوری جیهانی خاوه‌نی رۆڵێكی گرنگه، له ژێر گوشاری ده‌وڵه‌تانی تورك، فارس و عه‌ره‌ب سه‌ركوت ده‌كرێت و له‌ناو ده‌برێت.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كه‌نه‌كه به‌م جۆره به‌رده‌وام بوو:
"كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) به بۆنه‌ی ٢١ی شوبات رۆژی زمانی دایكی له‌سه‌ره‌تادا داوا له دامه‌زراوه‌كانی زمان، كو‌لتور و په‌روه‌ره‌ی كوردستان ده‌كات ئه‌و یاده بۆ خۆیان بكه‌ن به بۆنه‌یه‌ك و له به‌رامبه‌ر گوشار و سته‌م له سه‌ر زمانه‌كه‌یان، ده‌نگی خۆیان زیاتر و زیاتر هه‌ڵبڕن. به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه پێیان گونجاوه و به هه‌موو توانا و دهرفهتهكانیانهوه، رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش له‌و دۆخه مه‌ترسیداره ئاگادار بكه‌نه‌وه.
زمان نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌یه هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن. گوایه زمان ته‌نیا ئامراز و كه‌ره‌سته‌ی په‌یوه‌ندی له نێوان مرۆڤ، گروپ و نه‌ته‌وه‌كانه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پێناسه‌یه‌وه راسته. زمان هه‌بوونی ناسنامه‌ی گه‌لانه، ئه‌و گه‌له‌ی زمانی نییه، هه‌بوونیشی نییه! نه‌ته‌وه به كولتوری خۆیه‌وه، كولتوریش به زمانی خۆماڵی خۆی ده‌ناسێنێت".
هـ . ب