کلیپی نوێی هونەرمەندانی کورد بۆ ١٧ گەریلا کە بە چەکی کیمیایی شەهیدکران بڵاوکرایەوە

هونەرمەندانی کورد، بۆ یادکردنەوەی ١٧ گەریلا کە بە هێرشی چەکی کیمیایی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بوون، کلیپێکیان بڵاوکردەوە.

بە پێشەنگایەتی ئامەد مەردان یەکێک لە دامەزرێنەرانی گروپی موزیکی ئامەد، کلیپێک لەبارەی ١٧ گەریلای ئازادی کوردستان بڵاوکرایەوە کە لە ئەنجامی هێرشی چەکی کیمیایی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون.

گۆرانیەکە بە زاراوەی سۆرانی بڵاوکرایەوە و گۆرانیەکە لەلایەن گەریلایەکەوە گۆتراوە کە ئەویش لە ئەنجامی هێرشی کیمیاییدا شەهید بووە. ئەو شەهیدە، دوای شەهیدبوونی ١٧ گەریلای هەپەگە بە چەکی کیمیایی، گۆرانیەکەی لە ئەشکەوتێکدا چڕیبوو.

هونەرمەندان کە کاریگەری گۆرانی ئەو ژنە گەریلا شەهیدەیان لەسەربوو، دەنگیان تێکەڵ بە دەنگی گەریلا شەهیدە کرد و بەم شێوەیە پەیامیان بڵاوکردەوە.

هونەرمەندان کە بە مەبەستی شەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورک و بێدەنگی سیستمی نێونەتەوەیی کۆبوونەوە، گۆرانی ئەو ژنە گەریلا شەهیدەیان گوتەوە کە بۆ ١٧ شەهیدەکەی دیکەی گەریلای چڕیبوو.

هونەرمەندان بە هەڵوێستی خۆیان پیشانیاندا کە نە گۆرانی و نە تێکۆشان هیچ کاتێک راناوەستن.

ڤیدیۆی ئەم کارە هونەریە لە کەناڵی مەد موزید تی ڤی و کەناڵی یۆتوبی مەد موزیدا بڵاوکرایەوە.

ف.ق