بە دیمەن

لە ئەرمەنستان فیستیڤاڵی وەرزی دروێنەی کەمینەکان بەڕێوەچوو

کۆمەڵگەی کەمینەکان لە گوندی زۆراخپبویر لە هەرێمی کۆتایکای ئەرمەنستان فیستیڤاڵی ڕەنگاوڕەنگی وەرزی دروێنەیان ئەنجامدا.

گەلان بە کەلتووری خۆیانەوە بەشداری فیستیڤاڵی وەرزی دروێنەیان کرد و دەوڵەمەندیی کەلتووریی خۆیان پیشاندا.

لەسەر ناوی کۆمەڵگەی کوردی گرووپی هەڵپەڕکێی مناڵانی بەهار لە هەرێمی ئەلێگەز چوونە سەر شانۆ. ئەم گرووپە لە شەش فیستیڤاڵی جیاواز سەرکەوتنی مەزنی بەدەستهێناوە. هونەرمەند زاگرۆس ڕۆژهەڵات چەند گۆرانییەکی پێشکەش کرد.

لە فیستیڤاڵەکەدا بەرگی یەکەمی پارێزنامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە زمانی ئەرمەنی بەسەر بەشداربووان دابەشکرا.

کەلتوورە جیاوازەکان تێکەڵبوون، فیستیڤاڵەکە لەنێو ئاشتی و یەکگرتن پیرۆزکرا.