تەشەنەکردنی لکاندنی تورک لە واشنتۆنەوە تا بەغدا

دەوڵەتی تورک لەپێناو زەمینەخۆشکردن بۆ داگیرکاری لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی هەوڵەکانی زیاتر کردووە، ویستی ئەم ڕەوشە بخاتە نێو ڕۆژەڤی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە ئەمریکا. پەدەکە بۆ پشتیوانی لە داگیرکارییەکەی دەوڵەتی تورک لە ئەمریکا بوو.

داگیرکاری و لکاندن

 هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک بۆ لکاندنی باشووری کوردستان و عێراق لە چەند شوێنێک جمووجووڵی لێ کەوتەوە. لە ئەمریکاوە کە ناوچەی فڕینی عێراق لە کۆنتڕۆڵی ئەودایە تا ئێران و هەموو لایەکی تر لێدوان دەدەن. هەوڵدرا پلانە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ بکرێتە ڕۆژەڤ. لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆدا هەوڵەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان و هەوڵەکانی وەزیری دەرەوەی عێراق  فوئاد حوسێن لەم ئاستەدا هەڵدەسەنگێندرێن. ئەمریکا ڕایگەیاند "پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا و هەولێر بکرێت". هەروەها عێراق وتی: "رێگە نەدراوە". ئەم لێدوانانە ئاماژەن بۆ ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییەکان کە "سنوورەکانیان دیاری کراوە".

دەوڵەتی تورک زیاتر لە گۆڕەپانەکان نیشتەجێ دەبێت

بەڵام سوپای تورک سود لە ناسەقامگیری عێراق و باشووری کوردستان وەردەگرێت و دەیەوێت زیاتر لە هەرێمەکە نیشتەجێ بێت. دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات لە بەشێکی مەزنی بادینان نیشتەجێ بێت؛ گوندەکان دەسووتێنێت و هێشتاش هەرێمەکە چۆڵ دەکات. لکاندنی خاکی باشووری کوردستان و عێراق لەسەر بناغەی ڕێککەوتنە نێونەتەوەیی و هەرێمییەکان ئەنجام دەدرێت. بێدەنگی بەغدا و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەبێتە مایەی شرۆڤەیەکی لەم جۆرە.

لایەنە شیعەکان بێزارن

لە عێراقدا، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق، قەیس خەزعەلی ناڕەزایەتییەکی جدی نیشاندا. ئەم سەرکردە شیعەیە گوتی: "پێویستە سوپای تورک لە تەواوی خاکی عێراق بکشێتەوە". ئەم لێدوانە، وەک هەڵوێستی زۆرینەی جڤاتی شیعی لە عێراق هەڵدەسەنگێنرێت. هەروەها ئەو لایەنە سیاسییەی کە خەزعەلی سەرکردایەتی دەکات، وەک لایەنێکی گرنگی حەشدی شەعبی دەبینرێت. هاوکات چوارچێوەی هەماهەنگی کە هێزێکی سەرەکی بەغدایە، لێدوانی هاوشێوە دەدات. بەڵام حکومەتی سودانی هەوڵدەدات ناڕەزایەتییەکان هێورە بکاتەوە.

ئەو ڕۆڵەی حکومەتەکەی سودانی لەئەستۆی گرتووە

حکومەتی سودان کە سەرقاڵی هێورکردنەوەی ناڕەزایەتییەکانی هەرێمەکە و ڕای گشتی عێراقە، دوای کۆبوونەوەی "ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق" شاندێکی ڕەوانەی هەولێر کرد. ئەم شاندە بە سەرکردایەتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق قاسم ئەعرەجی چووەتە هەولێر. ئامانجی سەرەکی ئەم شاندە لێکۆڵینەوەیە لە پێشهاتەکانی دوای داگیرکاری تورک لە باشووری کوردستان. ئەعرەجی و یاوەرەکانی وەک میوانی مەسرور بارزانی پێشوازییان لێکرا. چاوەڕوان دەکرێت شاندی ناوبراو ڕاپۆرتی سەردانەکەی هەولێر پەیوەست بە لکاندنی تورک بەگوێرەی زانیارییەکانی بارزانی بداتە بەغدا. بەڵام هەم ئەعرەجی و هەم بارزانی لەنێو ڕای گشتی باشووردا وەک "هاوکاری هەرێمی"ـی داگیرکاری و دەستبەسەراگرتنەکانی تورک پێناسە دەکرێن، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی بەغدا ڕێگریکردنە لە ناڕەزایەتی.

بێزارییەکانی عێراق: داگیرکارییەک لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵی وی

بەتایبەت لایەنە سیاسییە سوننەکان بوونەتە وتەبێژی سیاسەتی داگیرکاری تورک لە بەغدا. لێدوانەکانی حکومەتی ناوەندی وەک "ڕێگە نەدراوە" و "ئێمە هێرشەکان ڕەتدەکەینەوە" هۆشی مرۆڤ دەشێوێنێت. ئەم ڕەوشە زیاتر دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ بەدوای وەڵامدا بگەڕێت بۆ ئەو پرسیارەی کە ئایا عێراق پەیوەست بە داگیرکاری لەگەڵ دەوڵەتی تورک ڕێککەوتووە یان نا؟ بەشێک لە لێدوانە فەرمییەکانی دژ بە ئۆپەراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورک لەلایەن حکومەتی سودانەوە دەدرێت، چونکە دەوڵەتی تورک هەنگاوی زیاتری ناوە لەوەی لەگەڵ عێراق ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، هەم لە باشوور و هەم لە عێراق زیاتر نیشتەجێ دەبێت. سوپای تورک لە ئێستەوە سەرقاڵی تێکدان و سوتاندنی هەرێمەکەیە، بەم شێوەیە لەڕێگەی بنکەی سەربازی نوێوە، هەرێمێکی سەربازیی نوێی ئافراندووە. دەوڵەتی تورک کە هەندێک کاری ئیداریشی گرتۆتەدەست، ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی ماوەیەکی درێژخایەن هیچ حیسابێک بۆ بەغدا و هەولێر نەکات. گەورەترین "بێزاریی" بەغدا ئەوەیە کە ئەردۆگان سنووری ئەو ڕێککەوتنەی تێپەڕاند کە لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا واژۆی کردبوو. بە واتایەکی تر حکومەتی بەغدا ڕووبەڕووی ڕەوشێک بووەتەوە کە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانیدا ناگونجێت.

ئەمریکا لەسەر بناغەی ڕێککەوتنەکان "بەردەوامە"

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ماتیۆ میلەر، لە سەرەتای لکاندنی بادینان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە گوتی: "پێویستە هەماهەنگی لەنێوان تورکیا و بەغدا و هەولێر بکرێت". ئەم لێدوانە لەم چوارچێوەیەدا تێدەگەین. بە واتایەکی تر ئاماژەیە بۆ تێگەیەک کە ئەمریکاش ئاگاداری بووە. ئەو لێدوانانەی کە بە "خۆپارێزییەوە" دەدرێن، پەیامی ئۆپەراسیۆنێک دەدەن کە "سنوورەکانی دیاری کراوە". نیگەرانی سەرەکییش، ڕێگرتنە لە ڕەوشێکە کە لەدەرەوەی کۆنتڕۆڵیان بێتەئاراوە.

هەوڵە نێونەتەوەییەکانی دەوڵەتی تورک، لە لوتکەی ناتۆش بینرا

دەوڵەتی تورک لە ئاستی نێونەتەوەییدا هەوڵی بەپەلەی دەستپێکرد بۆ زەمینەخۆشکردن بۆ داگیرکاری، ویستی ئەم ڕەوشە بگەیەنێت لوتکەی ناتۆ لە ئەمریکا. وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن کە سەر بە پەدەکەیە، لە چوارچێوەی لوتکەی ناتۆ لە واشنتۆن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورک هاکان فیدان و نوێنەری ئەمریکا کۆبووەتەوە. لەم کۆبوونەوەیە، بەرنامەیەک بۆ حوسێن دیاریکرا تا سەردانی تورکیا بکات. چاوەڕێ دەکرێت لەم ڕۆژانەدا فوئاد حوسێن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورک هاکان فیدان، ڕاوێژکاری میت ئیبراهیم کالن و وەزیری بەرگری تورک یاشار گولەر کۆببێتەوە. فوئاد حوسێن بۆ ڕەوایەتیدان بە لکاندنی تورک، یەکێکە لە پشتیوانە هەرە مەزنەکان لەناو حکومەتی ناوەندی عێراقدا.

هەوڵەکانی فوئاد حوسێن بۆ پەردەپۆشکردنی ڕۆڵی پەدەکە

هەروەها فوئاد حوسێن هەوڵدەدات ڕۆڵی پەدەکە لە داگیرکاری لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی پەردەپۆش بکات، دەیەوێت تەڤگەری ئازادیی کوردستان بکاتە ئامانجی ناڕەزایەتییەکان. هەوڵدەدات شکۆی شکاوی دیپلۆماسی و سیاسیی بارزانییەکان دووبارە کۆبکاتەوە، ئەمەش لەڕێگەی دەرفەتە "فەرمییەکان"ی حکومەتی ناوەندی عێراقەوە ئەنجام دەدات.