تەڤ-چاندی ئەوروپا پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ بەیتۆجان بڵاوکردەوە

تەڤگەری چاندی تەڤ-چاندی ئەوروپا پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە سەبارەت بە گیان لەدەستدانی هونەرمەندی گەلی کورد بەیتۆجان.

تەڤ-چاندی ئەوروپا ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بە ناونیشانی "ئاگر کەوتە دڵی ئێمە" پەیوەست بە هونەرمەند بەیتۆجان بڵاوکردەوە کە ١٢ ی ئەیلول لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید گیانی لەدەستدا، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و گەلی کورد کرد.

پەیامی سەرەخۆشییەکە بەم جۆرەیە:

"ئەو بە دڵگەرمییەوە وابەستەی خاکی لەدایکبوونیەتی؛ بە بەرهەمەکانی بۆتە پردێک لە قوڵایی مێژووەوە تا ئەمڕۆ، دەنگی لەرزۆکی گەلی کوردە کە لە هەموو شەقامێکی ئامەد پارچەکانی دەژەنرێت؛ بە ژیان و هەڵوێستەکەی جێگەی خۆشەویستی هەموو کەسێکە؛

هونەرمەندی ئێمە، بەیتۆجان، کە بەشی زۆری ژیانی بە ئەشکەنجە و دەربەدەری و هەژاری بەسەر برد، بەڵام بۆ ساتێک لە وڵات و بەها و گەلەکەی دانەبڕا، گیانی لەدەستدا.  

سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و هونەرمەندانی کورد و گەلەکەمان دەکەین!

ئێمە هەردەم بەیتۆجانمان بیردەمێنێت، بەڵێن دەدەین ئایدیاڵی وڵاتێکی ئازاد و دیموکراتیک کە حەسرەتی وی بوو، لەڕێگەی بەرزکردنەوەی هونەرەکەمانەوە بەدی بهێنین".