یەبەشە: رێبەر ئاپۆ لە رزگارکردنی شەنگالدا گەورەترین رۆڵ و کاریگەری هەبوو
فەرماندەیی یەبەشە نۆیەمین ساڵیادی رزگارکردنی شەنگالی پیرۆزکرد و ئەوەی خستەڕوو، کە لەسەر بنەمای بانگەوازی رێبەر ئاپۆ شەنگال رزگارکرا.
فەرماندەیی یەبەشە نۆیەمین ساڵیادی رزگارکردنی شەنگالی پیرۆزکرد و ئەوەی خستەڕوو، کە لەسەر بنەمای بانگەوازی رێبەر ئاپۆ شەنگال رزگارکرا.
فەرماندەیی یەبەشە بە بۆنەی نۆیەمین ساڵیادی رزگارکردنی شەنگال لە دەست چەتەکانی داعش پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیەماکەدا هاتووە:
"٩ ساڵ بەر لەئێستا لە وەها رۆژێکدا مزگینی رزگاریی شەنگالمان کردە دیاری گەلەکەمان، کە بە خوێنی سەدان قارەمان و عەگید رازابووەوە.
وەک دەزانرێت ئێمە وەک کۆمەڵگەی ئێزدی، بە درێژایی مێژوومان، تا ئەمڕۆ رووبەڕووی چەندین فەرمان، کۆمەڵکوژی، ئاوارەیی، کۆچبەری و هتد بووینەوە. دوو هۆکار بوونە مایەی ئەم دەرەنجامە پڕ ئێش، ئازار و تراژیدیایە، کە بریتین لە؛ یەکەم؛ نەبوونی هێزی خۆپاراستنی جەوهەری، دووەم؛ نەبوونی بەرێکخستنبوون. دوای فەرمانی ٣ی ئاب لەسەر دەستی داعش و خیانەتی پەدەکە ئیتر ئەو راستیە بە روونی ئاشکرا بوو. ئێمە وەک کۆمەڵگەی ئێزدی لە چوارچێوەی پاڕادایمی رێبەر ئاپۆدا و بە گوێرەی ئەوە بە دامەزراندنی هێزەکانی پاراستنی یەبەشە و یەژەشە و لە هەمان کاتدا بە دامەزراندنی رێکخراو و دەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری ویستمان کۆتایی بە فەرمانەکان بهێنین. لە ئەنجامی بەرخودان و قارەمانی بە سەدان فەرماندە و شەڕڤانی ئازادی ئێمە بوونە خاوەنی دەستکەوت. بەڵام دوژمنانی سوێندخواردووی ریشە و هەبوونمان واتە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، وێڕای هێڵی هاوبەشی پەدەکە و بە بێشکۆیی و چاوساغی بۆ دوژمنی سەرسەخت بۆ ئەوەی ئەو دەستکەوتانە لەناو ببات و تێکیان بشکێنێت پەنای بۆ هەموو رێگە و رێبازێک برد. بەتایبەتی فەرماندە و پێشەنگانی شەڕ و سەرکەوتن لە بەرامبەر داعش دەکەنە ئامانج. دەیانەوێت بەم جۆرە تۆڵەی داعش بکەنەوە.
لەبەر رۆشنایی هزر و رامانی رێبەر ئاپۆدا، هەڵوێست و بەرخودانی گەلی ئێزدی و هەروەها بەشداربوون بە رۆحێکی فیداکارانە و پشتیوانی گەل و گەنجان لە هەر چوار بەشی کوردستان لەسەر بنەمای بانگەوازی رێبەرایەتی سەرکەوتنی گەلی ئێدی بەدەستهێنرا. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە وەک کۆمەڵگە و هێزی رێبەری نەتەوەی دیموکراتیک سڵاو ئاراستەی رێبەر ئاپۆ دەکەین و وەفداری و دڵسۆزی خۆمان بۆ رێبەری گەلان دووپاتدەکەینەوە. رێبەر ئاپۆ لەپێناو ئەوەی چارەنووسی گەلی هەڕێمەکە جارێکی دیکە بە دەستی هێزە هەژمونگەراکان نەنوسرێتەوە، لە ناو چوار دیواردا و لە دژوارترین هەلومەرجدا رەنج و تێکۆشانێکی بێ پسانەوەی گرتەبەر. ئەگەر جیهان بەرخودانی چیای شەنگالی ناسی و لە هەموو شوێنێک دەنگی دایەوە، بە دڵنیاییەوە لەو باتەدا رێبەر ئاپۆ و شاگردەکانی گەورەترین رۆڵ و هەوڵیان هەبوو. گەلی کوردستان لە کەسایەتی کۆمەڵگەی ئێزدی خۆڕاگرماندا هەڵوێستێکی بەنرخ و واتادار و مێژوویی گرتەبەر، بە پێداگرییە، فاشیزمی داعش و هاوپەیمانەکانی لە چیای شەنگال شکستدا.
لەمرۆشدا ئەوەی کە جارێکی دیکە ئەم بەرخودان و تێکۆشانە بەرامبەر دوژمن و هێڵی نۆکەر بەرەو سەرکەوتن دەبێت، بە دڵنیاییەوە خۆپاراستن و بەگوڕترکردنی رۆحی بەرخودانی شەنگالە. بێگومان بەرخودانی شەنگال و رزگاری هەمیشەیی شەنگال بەندە بەوەی کۆمەڵگەکەمان پلانەکانی قڕکردن تێکبشکێنێت. ئێمە وەک هاورێیانی عەگید، دڵشێر، سەعید، مەدیا، بەرخودان، نوژین، جیگەر، بێریڤان، بەرفین و زۆر قارەمانی دیکە کە مێژوو هەرگیز ناتوانێت نکۆڵی لە رەنج و بەرخودانیان بکات، بەبیردەهێنینەوە.
لە کۆتاییدا داوا لە سەرجەم گەلەکەمان و هەموو گەلانی هەڕێمەکە دەکەین کە یەکێتی خۆیان بەرامبەر بەو گەمە و پلانانەی ئیرادە و ویستی ئەوان بە ئامانج دەگرن، بێدەنگ نەبن و هەڵوێستێکی شایستە پەیڕەو بکەن. نابێت لەبیر بکرێت کە مسۆگەرکردنی ژیانی ئازاد بە خۆرێکخستن و خاوەنداری لە دەستکەوتەکان دەستەبەر دەبێت.
دیسان لە سەر رێبازی ئەو گیانبازانەمان کە لەپێناو کۆمەڵگەکەمان گیانی خۆیان بەخت کرد، ئێمە بە بێ وەستان تێکۆشان تا تاجدارکردنی بە سەرکەوتن درێژە پێدەدەین. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە لە یەکەم شەهیدەکانمانەوە تا ئەوانەی لە ڕێڕەو و کۆریدۆری مرۆییدا شەهیدبوون، لە شەهیدانی هەڵمەتی ١١ مانگە کە بە هەموو هەبوونیانەوە بە شەو و رۆژ لە دژوارترین سەنگەرەکانی قۆناغەکەدا تێکۆشانی بێهاوتایان ئەنجامدا و تا شەهیدانی ئەم دواییە هەر هەموویان بە خۆشەویستی و رێزەوە یاددەکەینەوە. بەژنی خۆمان بەرامبەر یادەوەری ئەوان دادەنەوێنین. بە هێنانەدی ئەو بەڵێنەی بەو قارەمانانەمان داوە ئێمە ئەو تێکۆشانە دەگەیەنینە سەرکەوتن کە رادەستی ئێمەیان کردووە.
لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە نۆیەمین ساڵیادی رزگارکردنی شەنگال لەسەرەتادا لە رێبەر ئاپۆ، شەهیدانمان، بنەماڵەی شەهیدان، گەلەکەمان، لە شەڕڤانای یەپەگە-یەپەژە و لەو ژنخاس و مێرخاسانەی ئاپۆیی، کە ئەمڕۆ لە چیا ئازادەکان لە بەرامبەر داگیرکەرانی خاوەن عەقڵیەتی داعش، داستان و ئەفسانە تۆمار دەکەن، پیرۆز دەکەین".