دیلان کونت ئایان: نابێت یاسای جێبەجێ کردن دوابخرێت
پەرلەمانتاری رحای دەم پارتی دیلان کونت ئایان ئاماژەی بەوەدا پاکێجی دەیەمینی دادوەری وەڵامی چاوەڕوانییەکان ناداتەوە و دەستنیشانی کرد نابێت هەموارکردنەوەی یاسای جێبەجێ کردن دوابخرێت.
پەرلەمانتاری رحای دەم پارتی دیلان کونت ئایان ئاماژەی بەوەدا پاکێجی دەیەمینی دادوەری وەڵامی چاوەڕوانییەکان ناداتەوە و دەستنیشانی کرد نابێت هەموارکردنەوەی یاسای جێبەجێ کردن دوابخرێت.
پەرلەمانتاری رحای پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) دیلان کورت ئایان سەرنجی خستەسەر لێدوانەکانی بازنەی دەسەڵاتداری دەربارەی هەموواکردنەوەی نوێی یاسا بنەڕەتییەکانی تورکیا کە وەک ئەگەرێک ئاماژە بەوەکراوە لە مانگی ئەیلول و تشرینی یەکەم ڕەنگە هەموارکردنەوەی نوێی یاسایی ئەنجام بدرێت، ئایان جەختی لەوەکردەوە ئەم هەوڵانە بە مانای دواخستنی کارەکان دێت و دەستنیشانی کرد دەبێت دەستبەجێ سەرلەنوێ کەموکوڕییەکان چارەسەر بکرێن.
پاکێجی ١٠ـەمینی دادوەری بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕای گشتی و دەم پارتی لەلایەن ئاکەکە و بە پشتگیری مەهەپە پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا. ئەمڕۆ لە کۆمسیۆنی دادوەری پەرلەمان هەڵسەنگاندن بۆ پاکێجەکە دەکرێت.
لە ئەندامانی کۆمسیۆنی دادوەری پەرلەمانی تورکیا، دیلان کونت ئایان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و لە هەموو ڕوویەکەوە لە کارکردنی بەرفرواندان بۆ جێبەجێ کردنی ئەو ڕۆڵەی بە بانگەوازی ٢٧ی شوبات کەوتووەتە ئەستۆیان.
دیلان کونت ئایان ئاماژەی بە گوتنی 'چەکدانان بێگومان بە هەموارکردنەوەی یاسایی مانادار دەبێت' کرد کە ڕێبەر ئاپۆ دوای بانگەوازییەکەی ئەم ڕستەیەیی دەربڕیەوە و باسی لەوەکرد بێگومان ئەو گوزارشتە زۆر گرنگ دەبینین و گوتی: " ئەمە پێویستی بەوەیە دەستبەجێ یاساکانی دژە دیموکراسی لە تورکیا بگۆڕدرێن و یاساکانی دیموکراسی و یەکسانی بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە. یەکێک لەو یاسایانەی کە بەربەستێکە لە بەردەم چارەسەری دیموکراتیکیانەی پرسی کورد لە تورکیادا یاسای جێبەجێ کردنە، کە یاسایەکی نایەکسانە، بەڵام لەو پاکێجەی کە خراوەتەڕوو هیچ شتێک بە گوێرەی خواستەکانی ئێمە نییە لە یاسای جێبەجێ کردندا. بێگومان ئەم یاسایە و شێوازی جێبەجێ کردنەکەی لە دژی پێوانەکانی یەکسانی و ڕوحی پرۆسەکەیە."
هەنگاوە پێویستەکان
دیلان کونت ئاماژەی بەو لێدوانانە کرد کە دەگوترێت لە مانگی ئەیلول و تشرینی یەکەمدا ڕەنگە هەموارکردنەوەی نوێ لە یاساکاندا بکرێت و گوتی: "ئەمە قسەی دەسەڵاتە، دەبێت ئەم جۆرە یاسایانە لە داهاتوودا بە کۆدەنگی ئامادە بکرێن. بەڵام بە باشی نابینین پرۆسەی یاسای جێبەجێ کردن دوابخرێت. دەمانەوێت هەنگاوی ڕوون بنرێت. ڕاستە لە ئێستادا پەیوەست بە زیندانیانی نەخۆشەوە هەنگاوێک هەیە، بەڵام ئەوەی سەیرە ئەوەیە بۆچی ئەم هەوڵ و هەنگاوە بەزووی جێبەجێ ناکرێن؟ بۆچی ئەم هەنگاوانە جیا دەکرێنەوە و بەمەبەست دوادەخرێن؟ دەبینین پرۆسەکە بڵاودەکاتەوە و کاریگەری نەرێنی جێ دێڵێت. بۆ نموونە گەر هەنگاوەکان سەبارەت بە زیندانیانی سیاسی لەم پاکێجەدا هەبێت، ئەوا دەبێتە ئاماژەیەکی لەوجۆرە کە پرۆسەکە بە شێوەیەکی بەهێز کۆمەڵگەیی و جەوهەریتر دەکرێتەوە. بۆیە بەبێ ئەوەی دوابخرێت پێویستە هەنگاوی بۆ بنرێت."