نامەیەک بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە وەرگرانی خەڵاتی نۆبڵەوە

٦٩براوەی خەڵاتی نۆبڵ دژ بە گۆشەگیریی سەپێنراو لە ئیمراڵی نامەیەکیان بۆ ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان نووسی و بانگەوازییان کرد: "ئەرکی خۆتان بۆ پاراستنی مافەکانی عەبدوڵا ئۆجالان جێبەجێ بکەن."

نامە بۆ ئیمراڵی

٦٩براوەی خەڵاتی نۆبڵ نامەیان بۆ کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و کۆمیتەی ئەوروپی بۆ ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەدان و کۆمیتەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسیوە. لەم نامەیەدا داوا لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەکرێت ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی مافەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جێبەجێ بکەن.

بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەم نامەیە لە زووترین کاتدا، نامەکە نێردراوە بۆ نووسینگەی کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان(OHCHR) سەرۆکی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا، گابرێلیۆس لاندسبێرگی، لە کۆمیتەی ڕێگریکردن لە سزا یان مامەڵەی نامرۆڤانە، د. ئالان میچڵ و سەرۆکی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە ئەنجومەنی ئەوروپا، مارکۆ بۆشنژاک

نامەکە لەلایەن کاریانا وێستەرهایم، مامۆستای بەشی دەروونناسی زانکۆی بێرگن نێردراوە و تێیدا هاتووە: "داوای ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان و دەستپێکردنەوەی و دانوستانەکان دەکەین کە ڕاگیراون."

لە نامەکەدا هاتووە، براوەی خەڵاتی نۆبڵ نیگەرانن لە بارودۆخی دەستبەسەرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان و ڕاگەیەندراوە کە ئەمە یەکەم نامە نییە کە سەبارەت بە دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی دیکە لە تورکیا نووسرابێ.

ئەم نامەیە ئاماژە بەو نامانە دەکات کە لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٩ بۆ دامودەزگا پەیوەندیدارەکان نێردراوە و تێیدا هاتووە: "لە ٢٩ی تەمموزی ٢٠٢٢، پارێزەرانی ئۆجالان سەردانی کۆمیسیاری مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانیان کردوە و لە دژی قەدەغەکردنی لەم جۆرە، داوای ڕێوشوێن وەرگرتنییان کردووە".

هەروەها لەم نامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ٣٠ ڕاپۆرت سەبارەت بە سەردانەکەی ئیمراڵی نووسراوە و وتراوە: "سەرەڕای ئەوەش ڕوون نییە ئەم سەردان و ڕاپۆرتانە چ کاریگەرییەکیان لەسەر دۆخی تەندروستی و وەرگرتنی زانیاری لە بارەی  ئۆجالان هەیە". بۆ نموونە سی پی تی لە ئەیلوولی ٢٠٢٢ ڕایگەیاند کە سەردانی زیندانەکەی کردووە، بەڵام لە کۆبوونەوەی دواتر لەگەڵ پارێزەران هیچ زانیارییەکی سەبارەت بەو سەردانە نەداوە.

تاکە ڕێگا بۆ ئاشتی نێوان گەلی تورک و کورددا ، قسەکردن و دانوستانە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان. سەرۆککۆماری تورکیا ئەردۆغان لە دانوستانەکانی ئۆسلۆ (٢٠١١-٢٠٠٩) و قۆناغی چارەسەری (٢٠١٣-٢٠١٥) ئەمەی قبوڵ کردووە. داوای ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمرالی و دەستپێکردنەوەی دانوستانە ڕاگیراوەکان دەکەین.

خەڵکی جیهان ئاشتی و داهاتوویەکی ئارامییان دەوێت، ئێمەیش بەشدار و پشتیوانی خواستەکانیان دەبین."

لیستی واژووکەران

ناوی واژووکەران بەم شێوەیەیە:

جۆدی ویلیامز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی (١٩٩٧)

پیتەر ئاگری، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، ساڵی ٢٠٠٣

تۆماس ڕ.چێک، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، ساڵی ١٩٨٩

مارتن چالفی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، ساڵی ٢٠٠٨

ئارۆن سیچانۆڤەر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئیسرائیل، ٢٠٠٤

یۆهان دیزنهۆفەر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەڵمانیا، ساڵی ١٩٨٨

 گێرهارد ئێرتل، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەڵمانیا، ساڵی ٢٠٠٧

یواکیم فرانک، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا/ئەڵمانیا، ٢٠١٧

واڵتەر جیلبێرت، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، ساڵی ١٩٨٠

ئالان هیگەر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، ساڵی ٢٠٠٠

ڕیچارد هێندێرسۆن، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، بەریتانیا، ساڵی ٢٠١٧

ڕۆبێرت هوبەر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەڵمانیا، ساڵی ١٩٨٨

مارتن کارپلۆس، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، ساڵی ٢٠١٣

ڕۆجەر دی کۆرنبێرگ، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، ٢٠٠٦

 یوان تی لی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ژاپۆن، ساڵی ١٩٨٦

مایکل لیڤیت، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا/ئیسرائیل/بەریتانیا، ساڵی ٢٠١٣

هارتموت میشێل، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەڵمانیا، ساڵی ١٩٨٨

پاوڵ ئێڵ مۆدریچ، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، ساڵی ٢٠١٥

جۆن سی پۆلانی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، کەنەدا، ساڵی ١٩٨٦

ژان پیێر سۆڤاج، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، فەرەنسا، ساڵی ٢٠١٦

ڕیچارد ئاڕ شرۆک، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، ٢٠٠٥

سێر جەیمس فرایزەر ستۆدارت، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا/بەریتانیا، ساڵی ٢٠١٦

ئاریە وارشێل، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئیسرائیل، ساڵی ٢٠١٣

سێر ئۆلیڤەر هارت، براوەی خەڵاتی ئابووری نۆبڵ، ئەمریکا/بەریتانیا، ساڵی ٢٠١٦

 فین ئی.کیدلاند، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئابووری، نەرویج، ٢٠٠٤

ئێریک ئێس ماسکین، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئابووری، ئەمریکا، ٢٠٠٧

ئێدمۆند ئێس فێڵپس، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئابووری، ئەمریکا، ٢٠٠٦

جەی ئێم کۆتزی، براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب، ئەفریقای باشوور، ٢٠٠٣

ئێلفرید جێلینێک، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب، نەمسا، ٢٠٠٤

هێرتا مۆلەر، براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب، ئەڵمانیا، ٢٠٠٩

ئۆرهان پاموک، براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب، تورکیە، ٢٠٠٦

وۆلی سۆینکا، براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب، نەیجیریا، ساڵی ٢٩٨٦

هارڤی جەی ئاڵتەر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، ئەمریکا، ساڵی ٢٠٢٠

ئەندرۆ ز فایەر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، ئەمریکا، ٢٠٠٦

هـ.ڕۆبەرت هۆرڤیتز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، ئەمریکا، ٢٠٠٢

تیم هانت، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، بەریتانیا، ساڵی ٢٠٠١

لویس جەی ئیگنارۆ، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، ئەمریکا، ساڵی ١٩٩٨

باری جەی مارشال، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، ئوسترالیا، ٢٠٠٥

ئاردێم پاتاپۆتیان، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، لوبنان/ئەمریکا، ٢٠٢١

سێر پیتەر جەی ڕاتکلیف، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، بەریتانیا، ساڵی ٢٠١٩

 چارڵز ئێم ڕایس، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، ئەمریکا، ساڵی ٢٠٢٠

سێر ڕیچارد جەی ڕۆبەرتس، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، ئەمریکا/بەریتانیا، ساڵی ١٩٩٣

مایکل ڕۆسباش، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، ئەمریکا، ساڵی ٢٠١٧

گرێگ ئێڵ سێمێنزا، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی لە ئەمریکا، ساڵی ٢٠١٩

جاک دبلیو شۆستاک، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، بەریتانیا/ئەمریکا، ٢٠٠٩

مایرێد کۆریگان-ماگوایر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، ئێرلەندا، ١٩٧٦

شیرین عیبادی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە ئەمریکا، ساڵی ٢٠٠٣

ئەدۆلفۆ پێرێز ئێسکیڤێل، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، ئەرجەنتین، ساڵی ١٩٨٠

دیمیتری موراتۆڤ، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە ڕووسیا، ساڵی ٢٠٢١

ئۆسکار ئاریاس سانچێز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، کۆستاریکا، ساڵی ١٩٨٧

کایلاش ساتیارتی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، هیندستان، ساڵی ٢٠١٤

ڕیگۆبێرتا مێنچو توم، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، گواتیمالا، ١٩٩٢

جۆدی ویلیامز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، ئەمریکا، ساڵی ١٩٩٧

باری کلارک باریش، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا لە ئەمریکا، ساڵی ٢٠١٧

ج.جۆرج بێدنۆرز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، ئەڵمانیا، ساڵی ١٩٨٧

ستیڤن چو، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا لە ئەمریکا، ساڵی ١٩٩٧

ئەلبێرت فێرت، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، فەرەنسا، ٢٠٠٧

شێڵدۆن گلاشۆ، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا لە ئەمریکا، ساڵی ١٩٧٩

دەیڤید جەی گڕۆس، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، ئەمریکا، ٢٠٠٤

سێرج هارۆش، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، فەرەنسا، ساڵی ٢٠١٢

جیراردوس 'ت هوفت، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا لە هۆڵەندا، ساڵی ١٩٩٩

تاکاکی کاجیتا، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا لە ژاپۆن، ساڵی ٢٠١٥

فێرێنک کراوس، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، نەمسا، ساڵی ٢٠٢٣

جۆن سی.مازەر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، ئەمریکا، ٢٠٠٦

میشێل مایۆر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، سویسرا، ساڵی ٢٠١٩

کۆنستنتین نۆڤۆسێلۆڤ، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، بەریتانیا، ساڵی ٢٠١٠

جۆرجۆ پاریسی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا لە ئیتاڵیا، ساڵی ٢٠٢١

ڕۆجەر پێنڕۆز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، بەریتانیا، ساڵی ٢٠٢٠

ڕۆبێرت وودرو ویلسۆن، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا لە ئەمریکا، ساڵی ١٩٧٨

دەیڤید جەی واینلاند، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، ئەمریکا، ساڵی ٢٠١٢.