هەپەگە: لە خواکورک رائیدێک و ٣ سەرباز بە سزاگەیەندران

هەپەگە رایگەیاند لە خواکورک لە چالاکیەکەی ٢ی ئەیلولدا رائید (پێشڕەو) عوسمان ئایان و ٣ سەرباز بە سزاگەیەندراون. دەوڵەتی تورک بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەو ئەفسەرەیان بە پلەی پێشڕەو بە هۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلا و هێرشە داگیرکەرییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"لە هەرێمی گەڤەر؛

٢ی ئەیلول کاتژمێر ٠١:٣٠ سیستمێکی کامێرای چاودێری حەراری و سیستمێکی وزەی خۆری داگیرکەران لە گۆڕەپانی نێوان گوندی تیسێ و گوندی کۆلای سەر بە شەمزینان، لەناوبراوە. ئەو چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدراوە.

لە هەرێمی خواکورک؛

٢ی ئەیلول کاتژمێر ١٢:٥٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە شاخی شەهید هێمن درا. لەو چالاکیەدا کە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا، ئەوەندەی بۆ هێزەکانمان روونبووەتەوە ٤ داگیرکەر کە یەکێکیان پلەدارێکی باڵایە بە سزاگەیەندراون و ٢ داگیرکەریش برینداربوون. سوپای تورکی داگیرکەر راگەیەندراویدا کە رائید (پێشڕەو) عوسمان ئایان کە پشتڕاستکراوەتەوە لەو چالاکیەکەدا سزادراوە، بە هۆی وەستانی دڵەوە مردووە. بەڵام ئەو داگیرکەرە عوسمان ئایانی داگیرکەر بە پلەی پێشڕەو و سێ سەرباز کە لەگەڵیدابوون، لە چالاکی هێزەکانماندا سزادراوە و دوو داگیرکەریش برینداربوون.

لە هەرێمی مەتینا

٥ی ئەیلول کاتژمێر ١٣:٢٠ بە چەکی قورس لەو داگیرکەرانە درا کە دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینا جێگیربن. ئەو چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا و دوای چالاکیەکە جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٤ی ئەیلول کاتژمێر ٠٩:٣٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا کە دەیانویست بەرەو تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی پێشڕەوی بکەن. دوای ئەو چالاکیە جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا و داگیرکەران ناچاربوون تائاستێک بکشێنەوە.

٥ی ئەیلول کاتژمێر ١٠:٠٠، ١٦:٠٠ و ١٨:٠٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی وەشێندرا.

٥ی ئەیلول کاتژمێر ١٨:٣٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی وەشێندرا. ئەو چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٤ی ئەیلول کاتژمێر ٠٧:٠٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی وەشێندرا.

٤ی ئەیلول کاتژمێر ٢٢:٠٠ هێزەکانی یەژاستارمان دەستوەردانیان بەرامبەر هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لە گۆڕەپانی بەرخودانی شآخی ئامێدی ئەنجامدا.

٥ی ئەیلول کاتژمێر ٠٣:٣٠ بە چەکی نیوئۆتۆماتیک دەستوەردان بەرامبەر ئەو داگیرکەرانە ئەنجامدرا کە هەوڵیان دەدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی جێگیربن، دوای چالاکیەکەی هێزەکانمان جوڵەی داگیرکەران وەستێندرا.

٥ی ئەیلول لە نێوان ٠٦:٠٠-١١:٠٠ دا شەش جار بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی وەشێندرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

٤ی ئەیلول تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، بۆردومان کران.

٥ی ئەیلول تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کراون.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٣، ٤، ٥ و ٦ی ئەیلول گۆڕەپانەکانی لۆلان، شاخی رۆستێ و شەهید شەریفی هەرێمی خواکورک ٨ جار، گۆڕەپانی دەشتی کافیای گارە ٣ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینا لە هەرێمی مەتینا جارێک، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٣ جار، گۆڕەپانەکانی مێرانێ، شاخی سیسەر و سێدارە  لە هەرێمی گارە ٥ جار، بە گشتی ٢٠ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٣ و ٥ی ئەیلول گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینا لە هەرێمی مەتینا ٧ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران."