ئێمە شۆڕشەکەمان گەورەدەکەین!
بۆ ئازادی ڕێبەرایەتی و چارەسەری کێشەی کورد، شۆڕشەکەمان پێش دەخەین، خاوەنداری دەکەین لە بەرپرسیارێتی مێژووییمان، بۆ دروستکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ و ئازاد شەو و ڕۆژ کاردەکەین.
بۆ ئازادی ڕێبەرایەتی و چارەسەری کێشەی کورد، شۆڕشەکەمان پێش دەخەین، خاوەنداری دەکەین لە بەرپرسیارێتی مێژووییمان، بۆ دروستکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ و ئازاد شەو و ڕۆژ کاردەکەین.
لە زیندانی ئیمرالی ڕێبەر ئاپۆ و لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە پێشەنگایەتی گەریلاکانی ئازادی کوردستان تێکۆشان و بەرخۆدانێکی گەورە بەرێوە دەچیت. ئەگەر ئەو بەرخۆدانە لە دەستی کۆمەلگاوە بێت و کۆمەڵگا لێی تێی بگات و بەرپرسیارێتیەکانی ئەو بەرخۆدانە بگرێتە ئەستۆ، بە دلنیایەوە ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد دەبێت، کێشەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بە شێوەیەکی هەمیشەیی چارەسەر دەکرێت.
تێگەیشتن لە ڕاستی بەرخۆدانی ڕێبەرایەتی و یەکگرتن لەگەڵ ئەم بەرخۆدانەدا، ڕێگە لەپێش بەدەست هێنانی ئەنجامێکی زۆر دەکاتەوە. سەرەتا پێویستە ئەوە بزانرێت کە ڕێبەرایەتی تەنیا شەخسێک نییە. بوونی ڕێبەر ئاپۆ بوونی گەلی کوردە، دیل گرتنی ڕێبەرایەتی دیل گرتنی گەلە، بێگۆمان ئازادی ڕێبەرایەتیش ئازادی گەلە. ئەوانەی دەیانەوێت لە هەلوێستی گەلی کورد تێبگەن، دەتوانن ئاوڕێک لە هەلوێستەکانی ڕێبەر ئاپۆ بدەنەوە و لەم ڕاستییە تێبگەن. ڕێبەرایەتی دۆخی گەلەکەمانە. ئەگەر ئەو لەژێر ئەشکەنجەدا بێت کەواتە گەلیش لەژێر ئەشکەنجەدایە، ئەگەر ئەو بەرخۆدان دەکات ئەوا گەلیش بەرخۆدان دەکات. ئەگەر ڕیبەرایەتی سەرکەوت ئەوا گەل سەردەکەوێت. بۆیە ئەو سیستەمەی لە ئیمرالی جێبەجێ دەکرێت، سیستەمێکی کوشتن و لەناوبردنە کە بەسەرگەلدا دەسەپێنرێت. لە دژی سیاسەتی کوشتن و لەناوبردن بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەکانمان دەبێت بەرخۆدان بکەین و خۆمان لەگەل ڕێبەرایەتی بکەین بە یک بۆ ئەوەی بە بەهێز ترین شێوە لە دژیان بوەستینەوە و سەرکەوتن بەدەست بهینین.
ڕێبەر ئاپۆ لە کەسایەتی خۆی و گەلدا ژیانی سۆسیالیستی و شۆڕشگێڕانەی گۆڕی بۆ کولتوورێک. بەو ڕادەیەی کە هەوڵی ئازادی گەلی کوردی دەدات هەر بەو ڕادەیەش بۆ ئازادی تەواوی گەلانی ڕۆژهەلاتی ناوەراست هەوڵ دەدات و ئازادی تەواوی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ خۆی دەکات بە بنەما. گەریلاکانی ڕێبەر ئاپۆ نەک هەر بۆ پاراستنی گەلی کورد شەڕی فاشیزم دەکەن، بەڵکو بۆ پاراستنی هەموو کۆمەڵگا لە شاخ و شەقامەکاندا لە دژی فاشیزم بەرخۆدان دەکەن. دەوڵەتی تورک، جیهانی سەرمایەداری، سەرمایەدارەکانی و لۆبیەکانی جەنگ بە دڵنیاییەوە چارەسەرییەکانی ڕێبەرایەتی ڕەت دەکەنەوە. چارەسەرییەکانی ڕێبەرایەتی واتە چارەسەری دیموکراتیک. ئازادی ڕێبەرایەتی واتە جێبەجێکردنی چارەسەری دیمۆکراتیک لەسەر بنەمای ئازادی. دەسەلاتداری ئاکەپە – مەهەپە هەمووانی لەناو برد، بەڵام لە بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆدا سەرنەکەوت، لە بەرامبەر پەکەکەدا سەرنەکەوت. دەسەلاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دەیەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ببێتە هەژموون، بەڵام بەهۆی ئیرادەی پۆڵایینی گەلی کورد دەولەتی فاشیستی تورک کەوتۆتە سەر ئەژنۆ. ئەو پەکەکەیەی کە دەولەتی فاشیستی تورک دەیوت 'لەناومان بردوون' لە ئەنقەرە لە بەردەمیاندا شین بوویەوە، بۆیە شێت بوون و وەک گایەکی چاو سوور هێرشیان دەکردە سەر دەوروبەر.
ڕێبەرەکانی ئاپۆ و گەریلا هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپارێزن
هەموو جیهان دەزانێت بەبێ ئازادی، بەبێ بونی ڕێبەر ئاپۆ و کۆمەڵگای کورد هەر شتێک بەناوی چارەسەریەوە بکرێت درۆیە، فێڵ کردنە. کورد لە شەڕی داعشدا نیشانی دا کە ئەم میللەتە تەنیا بۆ خۆی تێکۆشان ناکات. ڕێبەر ئاپۆ نەک تەنیا ڕێبەری گەلی کوردە بەڵکو بووە بە ڕێبەری هەموو مرۆڤایەتی. کەمپینی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، بەشداری گەنجانی هەموو جیهان بۆ ناو ڕیزەکانی پەکەکە و کۆنفرانسی جیهانی گەنجان نیشانەیەکی ئاشکرایە بۆ سەلماندنی ئەمە. ئەردۆغان تا ئێستا لە سیاسەتی تورکیادا زۆر کەسی بەکارهێنا و فڕێی دا. ئەرگەنەکۆنی، فەتحوڵڵا گولەن، داعش، هەروەها ئەمجارەیان حەماس و فەلەستینیشی بەکارهێنا. لە ڕاستیدا دەیویست کە گەلی کوردیش بە کار بهێنێت، بەلام بەهۆی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی ئازادی کوردستان ڕێگە بەم کارە نەدرا. ڕێگە بەم کارە نەدرا چۆنکە ڕێبەر ئاپۆ کەسیکی ئاسایی نییە. ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەرەی گەلێکە. ئاکەپە و ئەردۆغان دەیانەوێت هەموو کەسێک بەکاربهێنن، بەڵام ناتوانن گەلی کورد بۆ سیاسەتە چەپەلەکانیان بەکاربهێنن. ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی ئازادی کوردستان سەرەتا گەلی کورد و پاشان تەواوی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە گیانی خۆیان دەپارێزن.
دیار بوو جگە لە پەکەکە کەس ناتوانێت شکست بە ئاکەپە و ئەردۆغان بهێنێت. ئەمە یەکێکە لە گەورەترین ئەرکەکانی بەردەم گەلی کورد و تەواوی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەگەر ئەمە نەبێت بە دەست هێنانی ئازادی زۆر سەخت دەبێت. بەبێ ڕێبەر ئاپۆ و شۆڕشگێڕەکانی ناتوانین ئاکەپە و ئەردۆغان تێکبشکێنین. تا ژیانی ڕێبەرایەتی نەکەین بە هەوێنی ژیانمان ناتوانین وەڵامی هێرشەکان بدەینەوە. بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنین، دەبێت لەگەل ڕێبەر ئاپۆ ببین بە یەک و بەم شێوەیە مامەڵە بکەین. ئەگەر ئەمڕۆ ئاکەپە لە دۆخێکدایە کە ناتوانێت سیاسەت بکات، ئەوە لە سایەی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆیە، لە سایەی کەلتوری بەرخۆدانە کە بووەتە بەشێک لە ژیانی تاکەکانی گەلی کورد. گەلی کورد وەک ڕێبەرایەتی، ئیرادەی بەرخۆدان و سەرکەوتنی نیشان دا، بە دلنیاییەوە بەم شیوەیە سەردەکەوێت. گەورەکردنی ئیرادەی شەڕ و بەرخۆدان گەورەکردنی شۆڕشە. هەتا شۆڕشی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاونەبێتەوە، تا شۆڕشێکی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێ نەکرێت، ناتوانرێت پێش لە ئاکەپە و ئەردۆغان بگرێت. جێبەجێکردنی ئایدۆلۆژیا و سیاسەتی ڕێبەرایەتی، واتا پێشەنگایەتی کردنی شۆڕشی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەو بەرخۆدانەی کە بە پێشەنگایەتی پەکەکە دەستی پێکرد، گۆڕانکارییەکی گەورەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا دروست کردووە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەموو ولاتێک گۆڕانکاری گەورەیان بەسەردا هاتووە. پێش هەموو شتێک گرنگی ستراتیژی و جیۆ-پۆلیتیکی تورکیا لە ناوچووە، ڕاستی بەسەرچوونی سیاسەتی تورکیا دوای سەد ساڵ حکومرانی ئاشکرا بووە. لە هەمان کاتدا لە سەدەی ڕابردوودا دەرفەتی مێژووییان لەدەست داوە، دەرفەتێکی مێژوویی بۆ ئەو گەلە ڕەخساوە کە ئازارێکی زۆریان چەشتووە. کۆماری تورکیا لە کۆتایی سەدەدا ڕووبەڕووی شکست بووەوە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێکۆشان بۆ دیموکراسی بە دەستپێکردنی هەنگاوی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ کێشەی کورد' گەیشتۆتە ئاستێکی بەرزی شۆڕش. لەم دۆخە ئایدیۆلۆژی و سیاسییەدا، شۆڕشی ئازادیی کە لە ڕۆژئاوا دەستی پێکرد، لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەنگی دایەوە و بلاو بوویەوە. پەکەکە و گەلەکەمان داعشیان تێکشکاند و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان گۆڕی بۆ ئاستێکی شۆڕشگێڕانەی پراکتیکی و وەک ئەڵتەرناتیڤێکی نوێ سەرنجی هەموو گەلانی جیهانیانی بۆ خۆی ڕاکێشا. پەکەکە تێکۆشانێکی گەورە لە دژی هەموو جۆرە ستەمێک و ئەقلیەتێکی دوا کەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەنجام دەدات، لەم خاکەدا وەک تاکە هێزێک کە پرۆژەیەکی ئازادی خۆلقاندووە گەشەی کرد. ڕێبەرایەتی بە گەریلا و گەلەکەی، بردیل و ڕەنجێکی گەورەی داوە، بە کولتوور، دیموکراسی و سیاسەتی خۆی نیشانی داوە کە پێشەنگی سەردەمێکی نوێیە.
بەم ڕوانگەیەوە، بۆ مسۆگەر کردنی ئازادی ڕێبەرایەتی و چارەسەری کێشەی کورد، دەبێت ئێمە شۆرشکەمان گەورە بکەین، خاوەنداری بکەین لە بەرپرسیارەتی مێژوویمان، شەو و ڕۆژ کار بکەین بۆ دروستکردنی ڕۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی نوێ و گەورە. لەبیرمان نەچێت؛ بناغەی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دڵی تێکۆشانی دەیان ساڵەی پەکەکەدایە.