وتار

ئەو دیموکراسیەی تورکیا کە کورد تێیدا دەکوژرێت!

ناکرێت، جەهەپە و هێزەکانی دیموکراسی لە تورکیا وەها مامەڵە بکەن کە گوایە پرسی کورد بوونی نییە. فاشیزم بە پشتگوێخستن و بێدەنگی شکست ناهێنێت و دیموکراسی پەرەی پێنادرێت.

دەوڵەتی تورک هێزێکی زۆری لە باشووری کوردستان جێگیر کردووە و بەردەوامە لە زیاد کردنی. ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکردبوو، لە هاوینی ئەمساڵدا ئۆپەراسیۆنەکان پەرە پێدەدەین. لە ئێستاوە لە باکوری کوردستان چالاکی سەربازی زۆر هەیە. هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لە زۆرێک لە هەرێمەکان شەڕ ڕوویداوە. هەروەها هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوا بەردەوامن. ڕۆژئاوا بەهۆی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانەوە هەڕەشەی لەسەرە. بەردەوام دوبارەی دەکەنەو کە بە پانتایی 30 کیلۆمەتر ڕۆژئاوا دەخەنە بن کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە. بەکورتی هەموو کوردستان لەبەردەم هێرشێکی ڕوون و ئاشکرادایە و شەڕەکە لە هەموو شوێنێکدا بڵاو بوەتەوە.

ئەردۆغان و باخچەلی هەموو سەرچاوەکانی تورکیایان بۆ ئەم شەڕ و داگیرکارییە بەکار هێناوە. دۆخی ئابووری زۆر خراپە. توانای کڕینی خەڵک کەم بوەتەوە. جەهەپە بۆ مووچە کەمەکان و خانەنشینی زەوی دەوێت. بۆ ئەمەش ڕاگەیاندن دەکات و گردبوونەوە ئەنجام دەدات. بەڵام جگە لە تاڵان و دزی، سەرچاوەی دارایی بۆ شەڕی دژی گەلی کورد خەرج دەکرێت. ئەم شەڕە دەرفەتەکانی دیموکراسی لە تورکیادا لەناو دەبات. هەروەها یاسای دوو لایەنە لە وڵاتدا جێبەجێ دەکرێت. لە ڕۆژئاوای تورکیا دەست بەسەر شارەوانییەکاندا ناگرێت، بەڵام لە ناوچە کوردنشینەکاندا دەست بەسەر شارەوانییەکاندا دەگرێت. ئێستاش ئەم دەستبەسەرداگرتنە بەردەوامە.

ئاکەپە و مەهەپە نایانەوێت باسی کێشە ڕاستەقینەکانی تورکیا بکەن. پرسی کورد کێشەیەکی ئەمڕۆژی نییە. بەڵکوو کێشەیەکی مێژووییە و هەموو گەلانی تورکیا دەگرێتەوە. لە کاتی شەڕدا دیموکراسی بێکاریگەر دەکرێت. یاسا پێشێل دەکرێت. مێشکی خەڵک بە پڕوپاگەندەی ڕەگەزپەرستی و فاشیستی پر دەکرێتەوە. لایەنە سیاسیەکان ئاستەنگ دەکرێن و ئۆپۆزسیۆن گۆشەگیری دەکرێت. بەکورتی شەڕەکە بە تایبەتی بەسەر سەری گەلی کورد و گەلی هەژار و کرێکاران دەشکێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکان، هێزی نوێ هاتوونەتە ناو باشووری کوردستان. زیاتر لە دە هەزار سەربازی نوێ و سەدان زرێپۆش هاتوونەتە نێو خاکی هەرێم. بەردەوام هێنانەوەی هێز لە زیادبووندایە. هێرشەکان بۆ سەر هەرێمەکانی بەرخۆدان زیادیان کردووە. چەکی کیمیایی قەدەغەکراو دژی گەریلاکانی ئازادی زیاتر و زیاتر بەکاردەهێنرێت. میدیاکانی پەدەکە کە زۆر پرس پیشان دەدەن، چاوپۆشی لە هێرش و داگیرکارییەکان دەکات و چارەنووسی ناوچەکەی ڕادەستی سوپای تورک کراوە! ڕۆشنبیران و لایەنە کوردییەکانیش زانیارییان لەسەر دۆخەکە هەیە. بەڵام هیچ ناڕەزایەتییەکی جددی و جەماوەری نیشان نادەن. پەدەکە بۆ بەرژەوەندی و دەسەڵاتە گەندەڵەکەی هەموو کوردستان دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە. دەوڵەتی تورک کە هاتووتە ناوچەکە ئایا دوایی دەکشێتەوە! ئەگەر هەرکەسێک باوەڕی بەم قسەیە هەبێت ئەوە قەد دەوڵەتی تورکی نەناسیوە. لانیکەم ئێستا گەریلاکان لە دژی سوپای تورک شەڕ دەکەن. ئەگەر گەریلاکان لەناوچەکە نەمان، ئایا پەدەکە هێز و ئیرادەی ئەوەی هەیە، تورکیا لە ناوچەکە بکاتە دەرەوە؟بەدڵنیاییەوە نا. کەواتە هەموو دەستکەوتەکانی باشوور دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

جەهەپە و هێزەکانی دیموکراسی لە تورکیا نابێ وەها مامەڵە بکەن، کە گوایە پرسی کورد بوونی نییە. جەهەپە بۆ مووچە کەمەکان و خانەنشینی زەوی دەوێت، لێدوان دەدات و گردبوونەوە ئەنجام دەدات و دەیەوێت ئەم داواکارییانە بخاتە بەرنامەی کارەوە. بەڵام لەسەر پرسی کورد کە پرسێکی گەورە و کێشەی وڵاتە، نابینێ و بێدەنگە. فاشیزم بە پشتگوێخستن و بێدەنگی شکست ناهێنێت و دیموکراسی پێش ناکەوێت. ئەگەر جەهەپە و هێزە دیموکراتیکەکانی تری ئۆپۆزسیۆن کێشەی چاکسازی ئابوورییان هەبێت، سەرەتا دەبێت دژی شەڕ و داگیرکاری بوەستنەوە. تێچووی ئەم شەڕە لەبواری ئابوورییەوە چەندە؟ ئایا لایەنێک هەیە ئەمە بزانێت و لەسەری ڕوونکردنەوە بدات؟ بێگومان نا. ئەردۆغان و باخچەلی ئۆپۆزسیۆنیان بێ کاریگەر کردووە و دەیانەوێت هیچ کاردانەوەیەکیان نەبێت. پێویستە هەموو هێزە دیموکراتیکەکان و ئەوانەی لەگەڵ شەڕ و فاشیزم نین، بە ناڕەزایی و هەڵوێستی خۆیان لە دژی ئەم دۆخە بوەستنەوە.

سەرچاوە: ئوزگور پولیتیکا