شەوی ڕابردوو، ترامپ وتارێکی پێشکەش کرد، دواخستنی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی بە دانانی چەند مەرجێک درێژکردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ، سادق لاریجانی، سەرۆکی دەزگای دادی ئێران و بەڕێوەبەری زیندانی ڕەجاییشار و چەند بەرپرسێکی پەیوەندیدار بە ئینتێرنێتی ئێرانی خستە ناو لیستی بایکۆتەکانی ئەمریکاوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەرامبەر ئەو بڕیارەی ترامپ بۆ بایکۆتکردنی ئەو بەرپرسە حکومییانە، ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەووە و ڕایگەیاند: بایکۆتکردنی لاریجانی بەزاندنی هەموو هێڵە سوورە نێودەوڵەتییەکانە، لە داهاتووشدا کاردانەوەی جدی ئێرانی بەدوادادێت.
بۆ درێژکردنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانیش، ترامپ وتی: ئەگەر ئێران بچوکترین پێشێلکاریی بکات لە ئاست پابەندییەکانی، ئەو بایکۆتانە دەگەڕێنەوە.
پاش بڕیارەکەی شەوی ڕابردووی ترامپ، سادق لاریجانی، باڵاترین بەرپرسی ئێرانییە کە ناوی خراوەتە لیستی بایکۆتە داراییەکانی ئەمریکاوە.