ئێران، بەهۆی لافاوەوە لانی کەم ٣ کەس گیانیان لەدەستدا
لافاو باشوری وڵاتی ئێرانی گرتەوەو چەند ڕۆژێکە بەردەوامە و بەوهۆیەشەوە، لانی کەم ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
لافاو باشوری وڵاتی ئێرانی گرتەوەو چەند ڕۆژێکە بەردەوامە و بەوهۆیەشەوە، لانی کەم ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
لافاو بەشێک لە ناوچەکانی باشوری ئێرانی گرتووەتەوەو تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بە هێلیکۆپتەر و بەلەم لە هەوڵی ڕزگارکردنی هاوڵاتیان دان.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئیرنا-ی ئێران، لافاو هەرێمی هورموزگان، کەرمان، سیستان و بەلوجستانی گرتووەتەوە.
لە هەرێمی سیستان و بەلوجستان لافاو زیاتر لە ٥٠٠ گوندی گرتووەتەوەو زیانێکی زۆری بە ناوچەکە گەیاندووە.
هاوکات عەلی ڕەزا ڕەیسی وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، لە گوندەکانی سیستان و بەلوجستان بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس ئاوارەبوونە.
پێشتریش لە ساڵی ڕابردوو، لافاو زیاتر لە ٢٠ هەرێمی ئەو وڵاتەی گرتەوەو لانی کەم ٧٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
ب.ش