داعش هێرشی کرده‌سه‌ر سوپاى عێراق
له ناوچه‌ى کوباشى سه‌ربه خانه‌قین چه‌ته‌کانى داعش هێرشیان کرده‌سه‌ر سوپاى عێراق و به‌هۆى هێرشه‌که‌وه سه‌ربازێک کوژرا.
له ناوچه‌ى کوباشى سه‌ربه خانه‌قین چه‌ته‌کانى داعش هێرشیان کرده‌سه‌ر سوپاى عێراق و به‌هۆى هێرشه‌که‌وه سه‌ربازێک کوژرا.
پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چه‌ته‌کانى داعش له به‌رزاییه‌کانى کوباشى له سنورى شارۆچکه‌ى خانه‌قین هێرشیان کرده‌سه‌ر بنکه‌یه‌کى سوپاى عێراق.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له سوپاى عێراقى که نه‌یویست ناوى بڵاوبکرێته‌وه، به ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاند: ژماره‌یه‌ک چه‌ته‌ى داعش پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هێرشێکى تیرۆریستیان کردوه‌ته سه‌ر سوپاى عێراق له به‌رزاییه‌کانى کوباشى له سنورى خانه‌قین سه‌ربه پارێزگاى دیاله و له ئه‌نجامى هێرشه‌که‌دا سه‌ربازێکى سوپاى عێراق کوژراوه.
ناوچه‌ی کوباشی ده‌که‌وێته ٢٥ کیلۆمه‌تر له باشوری شارۆچکه‌ی خانه‌قین و پێش ڕووداوه‌کانی ١٧ی ئه‌کتۆبه‌ر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌گه‌دا بوو.