هێزی ئاسمانی عێراق حەشارگەکانی داعشی لە حەمرین بۆردوومان کرد
هێزی ئاسمانی عێڕاق بە فرۆکەی f16 لە چیای حەمرین چەند حەشارگەیەکی داعشی بۆردومانکرد
هێزی ئاسمانی عێڕاق بە فرۆکەی f16 لە چیای حەمرین چەند حەشارگەیەکی داعشی بۆردومانکرد
چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پشکنین لە پارێزگای سەڵاحەدین ناوچەی دیجیل لە ئەنجامدا کوشتار و بریندار لێکەوتەوە. هەروەها لە سنوری نێوان عێڕاق و سوریا ڕۆژی سێشەمە چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازی عیڕاقی و لە ئەنجامدا ژمارەیەک بریندارت لێکەوتەوە، ئەمەش دەبێتە دووەم هێرش کە بکرێتە سەر هێزە عێڕاقیەکان لە ماوەی دوو ڕۆژدا.
لە وڵامی ئەم هێرشانە هێزی ئاسمانی عێڕاق بە فرۆکەی f16 لە چیای حەمرین چەند حەشارگەیەکی داعشی بۆردومانکرد و ڕایانگەیاند "فرۆکە جەنگیەکانمان چەند سەربازگەیەکی داعش لە چیای حەمرین بە سەرکەتویی بۆردومان کرد". هەروەها ئاماژەیان پێکرد فرۆکەکانیان توانیویانە تەواوی ئەو کەسانە لەناو ببەن کە لە سەربازگەکەدا بونە و لە داهاتویەکی نزیکدا تەواوی وردەکارێکان بڵاو دەکەینەوە.