لە ئێران ٩٠ ئەندام پەرلەمان بە تۆمەتی گەندەڵی ڕێگا نادرێت خۆیان کاندید بکەن
ئەنجومەنی چاودێری ئێران، شایستەیی کاندیدبوونی ٩٠ پەرلەمانتاری بۆ خولی داهاتووی هەڵبژاردنەکان ڕەتکردووەتەوە و هۆکارەکەشی بە گەندەڵی ئابوری ڕاگەیاندووە.
ئەنجومەنی چاودێری ئێران، شایستەیی کاندیدبوونی ٩٠ پەرلەمانتاری بۆ خولی داهاتووی هەڵبژاردنەکان ڕەتکردووەتەوە و هۆکارەکەشی بە گەندەڵی ئابوری ڕاگەیاندووە.
'عەباسعەلی کەدخودایی' وتەبێژی ئەنجومەنی چاودێری ئێران لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی ڕتکردنەوەی شایستەیی دەیان پەرلەمانتاری ئەم خولەی بۆ هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتوو ڕاگەیاند.
کەدخودایی ڕایگەیاند: ٩٠ کەس لە نوێنەرانی ئێستای ئەنجومەنی شورای ئیسلامی (پەرلەمان)، لەلایەن دەستەی چاودێری ئەنجومەنی چاودێری ئێرانەوە شایستەییان ڕەتکراوەتەوە.
کەدخودایی هۆکاری ڕەتکردنەوەی شایستەیی ئەو پەرلەمانتارانە گەڕاندووەتەوە بۆ گەندەڵی ئابوری و ڕایگەیاندووە، لە قۆناغی دووەمی تاووتوێ کردنی شایستەییەکان لەوانەیە ئامارەکە بگۆڕدرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە چاودێرانی سیاسی و چاکسازی خوازەکانی ئێران هۆکاری ڕەتکردنەوەی شایستەیی ئەو پەرلەمانتارانە بۆ خولی داهاتوو دەگەڕێننەوە بۆ دەستێوەردانەکانی وەزارەتی ئیتڵاعات و ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران، هەروەها هاوهەنگاو نەبوونی هەندێک لە پەرلەمانتارەکان لەگەڵ بڕیارەکانی دەسەڵات.
ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە ٢١-مانگی داهاتوو لە ئێران هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی بەڕێوەبچێت.
ف.ق