لە دژی پلانی ئەمریکا لە غەزە خۆپیشاندان بەڕێوەچوو
لەگەڵ ئاشکراکردنی پلانی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان فەلەستین-ئیسرائیل و کێشەکانی دیکە، هاوڵاتیان لە شاری غەزە لە دژی ئەو پلانە ڕژانە سەر شەقامەکان.
لەگەڵ ئاشکراکردنی پلانی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان فەلەستین-ئیسرائیل و کێشەکانی دیکە، هاوڵاتیان لە شاری غەزە لە دژی ئەو پلانە ڕژانە سەر شەقامەکان.
خۆپیشاندەران لەسەر شەقامەکانی غەزە، بە دارلاستیک و سوتاندنی ئاڵای ئەمریکا و بە دروشمی"پیلان پێکنایەت" دژی پلانی ئەمریکا وەستانەوە.
لە شاری ڕەفاه کە دەکەوێتە باشوری غەزەوە، خۆپیشاندەران بە ئاڵای فەلەستنیەوە لەسەر شەقام بوون، تێیدا پۆستەری ترامپیان خستە ژێر پێیەکانەوە.
لە شارەکانی نابلوز و ڕامالا-ش کە لە ساڵی ١٩٦٧وە لەژێر داگیرکەری ئیسرائیل دایە، چالاکیەکی ئیدانەکردن بەڕێوەچوو تا دەرەنگانی شەو بەردەوامی کرد.