کاریگەری کەش و هەوا ئاستەنگ نابێت بەڕوی خۆپیشاندەرانی عێڕاق
خۆپیشاندەران دووبارە ڕێگە سەرەکیەکانیان گرتەوە و خۆپیشاندانیان فراوانتر کرد لە ناوەڕاستی بەغداد، بەو هیوایەی حکومەتی عێڕاق ناچار بکرێت بۆ بەدەم هاتنەوەی داواکارێکانیان.
خۆپیشاندەران دووبارە ڕێگە سەرەکیەکانیان گرتەوە و خۆپیشاندانیان فراوانتر کرد لە ناوەڕاستی بەغداد، بەو هیوایەی حکومەتی عێڕاق ناچار بکرێت بۆ بەدەم هاتنەوەی داواکارێکانیان.
خۆپیشاندەران بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لەسەر یەک شەقامی محەمەد قاسمیان گرتەوە لە کاتێکدا شەقامی سەرەکیە لە ناوەڕاستی بەغداد، لە کاتێکدا کەش و هەوا دژوار بوە و سەرمایەکی وشک ڕویکردۆتە بەغداد عێڕاق بەڵام خۆپیشاندەران بازنەی خۆپیشاندانیان فراوانتر کردوە و دەڵێن "هیچ بەربەستێک نامانوەستێنێ".
لە ئێستادا خۆپیشاندەرانی عێڕاق گرینگی دەدەن بەوەی شەقامەکان بگرن و بەربەست دروست بکەن لە هاتوچۆدا، وەک دەبینین ئەمڕۆ لە شاری نەجەف خۆپیشاندەران ڕێگای نێودەوڵەتی نێوان نەجەف و کەربەلایان پەکخست. لە هەمان کاتدا لە شاری واست خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەکی نێوان واست و بەغدایان بە ساتر گرت.
ئەنجومەنی مافی مرۆڤی عێڕاقی سەبارەت بە گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییە ڕایگەیاند لە دوو ڕۆژی ڕابردودا ١٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٣٠ دیکەش بریندارن. لەهەمان کاتدا سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکاری عێڕاق عادل عەبدول مەهدی گرتنی شەقامە سەرەکیەکان و ڕێگا و بانەکانی بە کارێکی تێکدەر ناوبرد و شەرمەزاری کرد.