بەهۆی بێدەنگی لەبەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک واژۆ لەدژی کازمی کۆدەکرێتەوە

بەهۆی بێدەنگیەکەی لە بەرامبەر هێرشە بەردەوامەكانی دەوڵەتی تورك بۆ سەر خاكی عێراق، ھەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوە بۆ لێپرسینەوە لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستپێدەکات.

لە ناوەڕاستی مانگی نیساندا دەوڵەتی داگیرکەری تورك هێرشێكی بەرفراوانی بۆسەر باشوری كوردستان دەستپێكردووە. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی دڕندانە بەردەوامە و لە هێرشەکانیدا خەڵکی مەدەنی و گەریلا دەکاتە ئامانج. لە هێرشەکانیدا چەکی کۆکوژ و گازی ژەهراوی قەدەغەکرا و چەکی کیمیایی بەکار دەهێنێت.

هەرچەندە دەوڵەتی تورک هەموو یاسا و پەیمانە نێودەوڵەتیەکان پێشێل دەکات، بەڵام جیهان خۆی کەڕ و ڵاڵ کردووە. تەنانەت حکومەتی عێراق و حکومەتی باشوری کوردستانیش کە خاکەکەیان لەژێر داگیرکەریدایە، خۆیان بێدەنگ کردووە.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش تاوەکو ئێستا لە بەرامبەر هێرشە داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك و پێشێلكردنی سەروەری خاكی عێراق هیچ هەڵوێستێکی نەبووە.

ڕەفیق ساڵح ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵمەتێکی  واژۆ کۆکردنەوەی بۆ لێپرسینەوە لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستیپێدەکات و داواش دەکرێت، ئەنجومەنی نوێنەران کۆبونەوەیەکی نائاسایی بۆ ئەو مەبەستە ئەندام بدات.

ڕەفیق ساڵح وتی: پێویستە رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ لێپرسینەوە لە مستەفا کازمی، چونکە بێدەنگی ھەڵبژاردووە لە بەرامبەر لەشکرکێشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی عێراق و پێشێلکردنی سەروەری عێراق.

ف.ق