لە تەقینەوەی کانەخەڵوزێکدا لە ئێران زیاتر لە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی تەقینەوەی غازی میسان لە کانی خەڵوز لە شاری تەبەسی پارێزگای خوراسانی باشور لە رۆژهەڵاتی ئێران لانیکەم ٣١ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەوتەی بەرپرسانی حکومی لە ئێران تەقینەوەکە کاتژمێر ٢١:٠٠ی شەوی رابردوو بە هۆی کۆبوونەوەی کتوپڕی غازی میسان لە تونێلەکانی کانە خەڵوزی کۆمپانیان مەعدەنجو لە تەبەس روویداوە.

بەپێی هەواڵی میدیای فەرمی ئێران لەکاتی رووداوەکەدا ٦٩ کرێکار لەو کانەدا سەرقاڵی کاربوون.

هەوڵەکان بۆ دۆزینەوە و رزگارکردنی کرێکارەکانی دیکە بەردەوامە.