دەوڵەتی تورک ڕێگای نەدا ئیسماعیل توزەن بەشداری مەراسیمی ناشتنی باوکی بکات
گیراوی سیاسی ئیسماعیل توزەن لە زیندانەکانی تورکیا داوای کرد بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنی باوکی بکات، بەڵام دەوڵەت بەبیانوی ڕیوشوێنی ئەمنی داواکەی ئیسماعیلی ڕەتکردەوە.
گیراوی سیاسی ئیسماعیل توزەن لە زیندانەکانی تورکیا داوای کرد بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنی باوکی بکات، بەڵام دەوڵەت بەبیانوی ڕیوشوێنی ئەمنی داواکەی ئیسماعیلی ڕەتکردەوە.
ئیسماعیل توزەن یەکێک لە گێراوە سیاسیەکانی کورد کە لە گرتوخانەی کورکچولەری ئەدەنە لە زیندانە، باوکی لە ٣٠ ئاب لە شاری ئامەد ژیانی لە دەست داوە، ئیسماعیل داوای لە دەوڵەت کرد بەشداری بەخاکسپارنی باوکی بکات، بەڵام دادوری کۆماری تورکیا بەبیانوی( ئەمنی) داواکەی ئیسماعیل توزەنی ڕەتکردوە.
لەسەر ئەوە بابەتە پاریزەرانی توزەن سەردانی دادگای ئەدەنیان کرد بۆ ئەوەی بریارەکەی دادوەر پاشگەز بکەنەوە، وا بریارە سبەی دادگا وڵامی داواکاری دادوەرانی توزەن بدەنەوە.