هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی بۆ ڕۆژەڤی هەڵبژاردن کۆ بوویەوە
پێکهاتەکانی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی بۆ ڕۆژەڤ و بەرنامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، هەڵبژاردنی پەرلەمان، پرۆسەی هەڵبژاردن و ئاسایشی سندوقەکانی دەنگدان کۆبوویەوە.
پێکهاتەکانی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی بۆ ڕۆژەڤ و بەرنامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، هەڵبژاردنی پەرلەمان، پرۆسەی هەڵبژاردن و ئاسایشی سندوقەکانی دەنگدان کۆبوویەوە.
لە پێکهاتەکانی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی، هاوسەرۆکان، سەرۆکەکان و وتەبێژانی پارتی بزووتنەوەی زەحمەتکێشان (ئەهەپە / EHP)، حیزبی رەنج (ئەمەپە / EMEP)، پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە / HDP)، فیدراسیۆنی ئەنجوومەنە سۆسیالیستییەکان (سەمەفە / SMF)، پارتى کرێکارانى تورکیا (تیپ - TÎP) و پارتی ئازادیی کۆمەڵگە (تۆپ / TOP) لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە لەسەر کارنامەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، هەڵبژاردنی پەرلەمان، پرۆسەی هەڵبژاردن و ئاسایشی سندوقەکانی دەنگدان بوو.
هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی، ئەنجامی گفتوگۆکانی بۆ میدیاکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ئێمەی پێکهاتەکانی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی لەگەڵ کاندیدی هاوبەشمان بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دا دەکەین و دەرگاشمان بۆ هیچ دیالۆگ و دانوستانێک دانەخستووە. هاوپەیمانیی ئێمە ئەم دەسەڵاتەی ئێستا تێکدەشکێنێت، دامەزراندنی ئەم ڕژێمە ڕادەگرێت، بە دڵنیاییەوە ئایندەیەکی دێموکراتیک و ڕنج بنیات دەنێت. هاوپەیمانیمان مێژووی هەڵبژاردنەکەی لەبەرچاو گرتووە و گەلەکەمان بە بێ رێگا و ڕێباز بەجێناهێڵێت. بەپێی هەلومەرجی خۆمان لە ماوەیەکی کەمدا ناوی پاڵێوراوی خۆمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە".
هەر لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیشەوە ڕاگەیاندرا، بۆ ئەوەی بە جوانترین شێوە، فرەڕەنگی، گشتی و دینامیکی و چالاکانە لە پەرلەماندا نوێنەرایەتیی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی بکرێت، خەبات و تێکۆشان لەو ئاستەدا بەڕێوەدەچن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە کەش و هەوایەکدا، کە تاوەکو دێت قەدەغەکاری و کۆت و بەندی سیاسی، گوشار و توندوتیژی لە زیادبووندایە، سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردن و ئاسایشی سندوقەکانی دەنگدان، خەباتی هاوبەش و بەشەکانی کۆمەلگە خێراتر و فراوانتر دەکرێت.
ژ.ت