پاژک: هاوڕێ نوژیان میراتێکی گەورەی بەرخودانی بەجێهێشت

کۆردیناسیۆنی پاژک: هاوڕێمان نوژیان کە لە هێرشی نامەردانەی رژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست شەهیدبوو، بە تێکۆشانی خۆی میراتێکی گەورەی بەرخودانی بەجێهێشت.

کۆردیناسیۆنی پاژک لەبارەی شەهید نوژیان ئامەد (ساڵیحە ئاکبیک) رایگەیاند:

 "هاوڕێمان، جەنگاوەری پێشەنگی تێکۆشانی ئازادیی ژن نوژیان ئامەد (ساڵیحە ئاکبیک) دوای تێکۆشانی ٣٠ ساڵەی بێ پسانەوە تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو. هەڤاڵ نوژیان، لە قۆناغێکدا کە بزوتنەوەی ئازادیی ژن بەرەو هەڵمەتی نوێ دەچوو، تێکۆشانی خۆی گەیاندبووە بەرزترین ئاست. لە ساڵی ١٩٩٣دا کە بەهۆی شەهیدبوونی هاوڕێ بێریتانەوە رێبەر ئاپۆ پێرسپێکتیڤی بە سوپابوونی ژنانی دەستپێکردبوو، وەک ئەندامێکی ماندونەناس، لە ریزەکانی پێشەوەی تێکۆشان بەشداربوو.

هاوڕێ نوژیان لە تێکۆشانی ٣٠ ساڵەیدا کاتێک پێویست بوایە لە خەباتی سەربازیدا لە ناو ریزەکانی پێشی پێشەوەدا بەشدار دەبوو. کاتێکیس پێویست بووایە وەک فەرماندەیەکی ژن لە ناو شەڕی گەلی شۆڕشگێڕدا ناوی خۆی لە بزوتنەوەی ئازادیدا دەنوسیەوە. کاتێک داوابکرایە، خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتیشی بەڕێوەدەبرد.

هاوڕێ نوژیان لەپێناو اڕادایمی ئاپۆیی کە تا سەر بڕوای پێی هەبوو، تێکۆشانی کرد. بەرگریی سیاسی ئەنجامدا و بووە یەک لە دامەزرێنەرانی ژیانی ئازاد.

هاوڕێ نوژیان بە تێکۆشانی بێ پسانەوەی وەک کەسایەتی جەنگاوەری ئاپۆیی ناوی خۆی بە رەنج و فیداکاریەکی گەورەوە لە مێژووی تێکۆشاندا نوسیەوە. هاوڕێمان نوژیان دەیزانی لە دڵی کۆمەڵگادا جێگەی خۆی بکاتەوە و پشکی خۆی لە هاوڕێیەتی هاوڕێیان لە حەقیقەت وەربگرێت.  خۆی لە بواری بیردۆزی، سیاسی و سەربازیدا تا دەهات قووڵتر دەکردەوە، ئەزمونی خۆی بەهێزتر کرد و لە هەڵوێستی ژنی ئازاددا هەموو رۆژێک زیاتر بووە خاوەن هێز. وێڕای هەموو ئەوانە لە هەموو کار و خەباتەکاندا گرنگی بە خەباتی زمان، کولتور و پەروەردەی کۆمەڵایەتی دەدا. بە تەواوەتی لە دژی ئەقڵیەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کە لە بەرامبەر زمانی کوردی قەدەغەکاری دەسەپێنێت، لە دژی ئەوانەی دەستدرێژی دەکەنەسەر بەها کولتورییەکان و هەڵپەڕکێی کورد، لە دژی ئەوانەی کۆمەڵگەی کورد بەرەو تواندنەوەی کولتوری دەبەن و هەوڵ دەدەن لەسەر ناوی کوردبوون هیچ شتێک نەهێڵنەوە، بووە خاوەن هەڵوێستێکی گەورە.

بۆ ئەوەی گەنجانی کورد لە دژی هەموو جۆرە هێرشەکان بۆ سەر کولتور پەروەردەبکرێت، بۆ ئەوەی بتوانن لەسەر زمان و کولتوری خۆیان شین و گەش بن، رەنجێکی گەورەی دا. لە بەرامبەر هەموو چەشنە کردەوەیەکی قڕکاری و فاشیستی تەنیا خۆی بە ئاراستەکردنەوە سنوردار نەکرد، ئەو زانابوونەی خۆی لەگەڵ هەموو ئەو مرۆڤانەی لەوەوە نزیکبوون هاوبەشی پێدەکرد.

هاوڕێ نوژیان لە ژیانییدا هەموو کاتێک بە کوردی قسەی دەکرد، بە جەختکردنەوەی لە شێوازی ژیانی کوردەواریی، کە لە کەسایەتی خۆیدا هەمیشەیی کردبوو و بە زیندوویی رایگرتبوو لە هەر چوار لای کوردستاندا بێ ڕاوەستان کار و خەباتی بەڕێوەبرد، هەموو کاتێک ببووە نمونەیەک بۆ هاوڕێکانی. بەم هەڵوێستەیەوە بۆ ژن و گەنجانی کورد لە بابەتی تێکۆشان لە دژی کرداری قڕکردنی کولتوریدا بووە شارەزایەکی گەورە.

هاوڕی نوژیان بە هۆشیاری و وزەی گەورەی ژنبوونییەوە بەشداری هەموو کار و خەباتێکی کرد. لە بیرکردنەوەکانیدا شتێک بە ناوی 'نابێت' بوونی نەبوو، 'چۆن ئەنجامی بدەین' هەبوو. چاوە درەوشاوەکانی دەرئەنجامی خەباتی شۆڕشگێڕانەی ٣٠ ساڵە بوون. لە پێشەنگایەتی ژناندا خۆی قووڵتر کردەوە و بوو بە فەرماندەیەکی جەنگاوەری پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی ژنان. خۆی قوڵکردەوە لە شێوازی پێشەنگایەتی ژن و جیاوازبوونی خۆی پیشاندا. هاوڕێ نوژیان بوو بە ناوی جوانی، سادەیی، میهرەبانی و هەستیاری ژنان.

هاوڕێ نوژیان کە لە ئەنجامی هێرشی نامەردانەی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەدا شەهید بوو، بە تێکۆشانییەکانیەوە میراتێکی گەورەی بۆ جێهێشتین. لەمڕۆدا ئەو بەرخۆدانە بێهاوتاییەی گەریلا لە ژێر فەرماندەیی هاوڕێ نوژیاندا بەڕێوەی دەبات، ڕژێمی فاشیستی مەحکوم بە لەناوچوون کردووە. ڕژێمی فاشیستی شەڕی تایبەت کە لە بواری کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە بە هیچ جۆرێک شەرعێتی نەماوە، لە هەموو گۆڕەپانەکاندا هێرشەکانی زیاترکردووە هەوڵدەدات ساتەکانی کۆتایی خۆی بەردەوام بکات. سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی کە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت، بەشێوەیەکی سەختر درێژدەکاتەوە. ڕۆژانە بە دەیان ژن لە لایەن بکوژە زاڵمەکانی دەوڵەتەوە تیرۆر دەکرێن. لە کوردستانیشدا بە پشتگیریدانی خیانەت و نۆکەرایەتی پەدەکە-هوداپار بەردەوامی دەدات بە هێرشە قڕکارییە کلتوریی و سەربازییەکانی. هێرشە نەژادپەرستییەکانی لەدژی کرێکارانی کورد بەردەوام دەکات. مرۆڤ لەبەرئەوەی بە کوردی قسەدەکات تیرۆر دەکرێت، بە هۆی پاراستن و بەرگریکردنی لە بەها کولتورییەکانیەوە دەخرێنە زیندان. تاکە ڕێگە بۆ بەتاڵکردنەوەی ئەم هێرشانە، بە بەرخۆدانی هاوشێوەی هاوڕێ نوژیان تێدەپەڕێنرێت. لە دژی پراکتیزەکانی فاشیزم کە ژیانی تەواوی ژنان و گەنجانی کوردی تەنگاو کردووە، بە ڕووکردنە گۆڕەپانەکانی ژیانی ئازاد، تێکۆشان و بەرخۆدان، مرۆڤ دەتوانێت ببێت بە شایستەی تێکۆشانەکانی هاوڕێ نوژیان.

جارێکی دیکە بەڵێنی بەرزکردنەوەی تێکۆشان و پێشخستنی بەرخۆدان دەدەین کە بە تێکۆشان و هەڵوێستی هاوڕێ نوژیان ڕوونکرانەوە. بەڵێنی شۆڕشی ژن بە گەیاندنی بە ژیانی ئازاد دووپات دەکەینەوە. سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی هاوڕێ نوژیان و تەواوی گەلی وڵاتپارێزمان دەخوازین.