سەرۆكی مەکتەبی سیاسیی بزوونتەوەی حەماس و هاكان فیدان كۆبوونەوە
شەوی ڕابردوو دوور لە چاوی كامێراكان سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوونتەوەی حەماس لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا لە ئەنقەرە كۆبووەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئازادكردنی دیلەكانی حەماس كراوە.
شەوی ڕابردوو دوور لە چاوی كامێراكان سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوونتەوەی حەماس لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا لە ئەنقەرە كۆبووەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئازادكردنی دیلەكانی حەماس كراوە.
میدیا عەربییەكان لە بارەی كۆبوونەوەی نهێنی ئیسماعیل هەنیە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوونتەوەی حەماس و هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی دەوڵەتى تورک زانیاری نوێیان خستەڕوو.
كەناڵی سكای نیوز بڵاوی كردووەتەوە، شەوی ڕابردوو ئیسماعیل هەنیە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوونتەوەی حەماس و هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی دەوڵەتى تورک دوور لە چاوی كامێراكان لە ئەنقەرە كۆبووەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئازادكردنی دیلەكانی حەماس و غەززە كراوە، كە لە دوای ٧ی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە دەستگیركراون.
دوایین گفتوگۆی نێوان ئیسماعیل هەنیە و هاكان فیدان دەگەڕێتەوە بۆ ١٦ی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو، كە ئەو كات هەردوولا پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و تاوتوێی دۆخی غەزەیان كرد.
لەدوای دەستپێكردنی شەڕی نێوان حەماس و سوپای ئیسرائیل، ئەردۆغان سەرۆكی دەوڵەتی داگیركەریی تورك، پشتیوانی خۆی بۆ حەماس نیشاندا و وتی، حەماس تیرۆرست نین، لە بەرامبەردا ئیسرائیل پەیامێكی توند و هەڕەشە ئامێزی بڵاوكردەوە وتی، حەماس گەر بیەوێت لە هەر وڵاتێكی تردا خۆیان حەشار بدەن، لەوێش دەیانكەینە ئامانج، بە گوێرەی ئەم پەیامەش بێت، توركیا دەبێتە یەكێك لە ئامانجەكانی ئیسرائیل.
دەوڵەتی تورک سەرباری ئەوەی بە رواڵەت خۆی وەک پشتیوانی فەلەستینیەکان نیشان دەدات، بەڵام پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە و تەنانەت لە دوای دەستپێکردنی شەڕی غەززەوە ئاڵۆگۆری بازرگانی لە نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب نەک هەر کەمی نەکردووە، بەڵکوو بە رێژەیەکی بەرچاو هەڵکشاوە.
هـ . ب