ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
لە ئێران بەرخۆدانی ١٤ تەشەنە دەستێنێت
لە ئێران، ١٢ی حوزەیران/ ٢٢ی جۆزەردان ١٤ نووسەر، هونەرمەند و ئاکادیمیسیەن بە نامەیەکی هاوبەش لەدژی عەلی خامەنیی پێشەوای ئاینی ڕژێمی ئێران، بەرخۆدانیان دەستپێکرد. بەرخۆدانەکە تەشەنە دەکات. -
پەرلەمانتارێک بە ئۆتۆمبیل لە کەسێکی دا و گیانی لەدەست دا
زەکی هاکان پەرلەمانتاری حزبی (ئییە) لەسەر رێگەی ئیزمیر و ئایدن، بە ئۆتۆمبیل لە بەشیر کایای دا. کایا دەمودەست گیان لەدەست دا. -
چەتەکانی داعش لە دەشتاییەکانی عێراق خۆیان ڕێکدەخەنەوە
بەپێی دوو ڕاپۆرتی پەنتاگۆن و نەتەوەیەکگرتوەکان، چەتەکانی داعش لە سووریا وعێراق خەریکن زیندوو دەبنەوە. دەوترێت، تیمی چەتەکان بە تایبەتی لە دەشتاییەکانی عێراقدا خۆیان ڕێکدەخەنەوە. -
سەرچاوە ئەمریکییەکان: ئێران مووشەکێکی تاقیکردووەتەوە
سەرچاوەیەک لەناو وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە ڕایانگەیاند، ئێران مووشەکێکی باڵستیی تاقیکردووەتەوە کە توانای بڕینی هەزار کیلومەتری هەیە. -
بەرهەم ساڵح: ڕێگە نادەین لە عێراقەوە هێرش بکرێتە سەر ئێران
هاوكات لهگهڵ تهشهنهكردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئهمهریكا و ئێران، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگهیاند: ڕێگە نادەین ئهمهریكا خاکی عێراق بەکاربهێنێت بۆ هێرشکرنە سەر ئێران. -
ئێران فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکای خستە خوارەوە
سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران ڕایگەیاندووە دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا هاتووەتە سەر خاکی وڵاتەکەی خستویانەتە خوارەوە. -
ئەمهریکا هەزار سەربازی دیکە ڕەوانەی رۆژهەڵاتی ناوین دەکات
هاوكات لهگهڵ تهشهنهكردنی ئاڵۆزیی نێوان تاران و واشنتۆن، ئەمهریکا بڕیاری دا هەزار سەربازی دیکە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوین بکات. -
ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەرغەزە
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێرشی ئاسمانی کردووەتە بنکە سەربازییەکانی بزوتنەوەی حەماس لەغەزە . -
سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لەگەل ڕێبەری ڕژیمی ئێراندا کۆبووەوە
سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کە دوێنێ گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوە، ئێستاش لەگەڵ عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیمی ئێران لە کۆبوونەوەدایە. تائیستا هیچ زانیارییەک لە ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوەیە بڵاونەکراوەتەوە. -
ئێران پێشنیازی نوێی وتووێژی ڕەتکردەوە
ڕژیمی ئێڕان پێشنیازی وتووێژی نێونەتەوەییە نوێکەی فەرانسای لەسەر بەرنامەی ناوەکی خۆیی ڕەتکردەوە -
لە عێراق٢٠هەزار و٧٦٠ دۆنم گێلەگەی دانەوێڵە سووتاون
فەرماندەیی بەرگری شارستانی عێراق، راپۆرتێکی لەسەر سووتانی گێڵگەکانی دانەوێڵە ئاشکرا کرد، بەگوێرەی ئەو راپۆرتە ٢٠٧٦٠ دۆنم کێڵگەی دانەوێڵە سووتاوە. -
ڕۆحانی: هەلومەرجی ئەمڕۆ گونجاو نییه بۆ دانوستان
سەرۆک کۆماری ئێران کە مەیلی بۆ دانوستان هەیە ڕایگهیاند، هەلومەرجی ئەمڕۆ گونجاو نییه بۆ دانوستان. -
هەناردەکردنی نەوتی ئێران گەییشتووەتە کەمترلە نیومیلیۆن بەرمیل لە ڕۆژدا
هەروەک چاوەڕوان دەکرا ئاستی هەناردە کردنی نەوتی خاوی ئێران بۆ بازاڕەکانی جیهان گەییشتووەتە کەمترلە نیو میلیۆن بەرمیل لەیەک ڕۆژدا. -
پهرلهمانتارێكی لیستی سائیروون داوا له سهرۆك وهزیرانی عێراق دهكات سوپای توركیا دهربكات
هاوكات لهگهڵ سهردانی سهرۆك وهزیرانی عێراق بۆ توركیا، پهرلهمانتارێكی لیستی سائیروون له پهرلهمانی عێراق به نامهیهك داوای له عهبدولمههدی كرد سوپای توركیا له عێراق دهربكات. -
ئاڵۆزییهكانی ئەمهریکا و ئێران لە عێراق
پێدەچێت ئاڵۆزیی نێوان ئەمهریکا و عێراق بهپهله بەرەو شەڕێک بچێت. گومانی تێدا نییە کە لەو پڕۆسهیهدا ڕۆڵی عێراق ئەوەیە کە ببێتە بارەگهیەکی ناوەندی. -
هێزەکانی بەسیجی ڕژیمی ئێران هێرشیان کردە سەرگردبوونەوەی خوێندکارانی زانکۆی تاران
هێزەکانی بەسیجی سەر بە سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران هێرشیان کردە سەر خوێنکاران زانکۆی تاران کە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر حیجابی زۆرەملێ و فشاری هێزە ئەمنییەکان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا. -
٤٠ میلیۆن لە دانیشتوانی ئێران لە ژێرهێڵی هەژاریدا دەژین
نوێنەری شاری پیرانشار لە پەرلمانی ئێران ڕایگەیاند کە داتاکانی دەوڵەتی ئێران دەربارەی ڕێژەی هەژاری لە ئێران دوورن لەڕاستی و حکومەت ڕاستییەکان چەواشە دەکات. -
حوسیەکانی یەمەن لە ٣ بەندەری سەرەکی یەمەن دەکشێنەوە
هێزەکانی حوسی لە چوارچێوەی ئەو ئاگربەستەی مانگی ئاداری ساڵی ٢٠١٨ واژۆیان کردووە، لە ٣ بەندەری سەرەکی یەمەن کە لە ژێر کۆنترۆڵیان دایە دەکشێنەوە. -
سەرکردە شیعەکانی لایەنگری ڕژیمی ئێران،هەڕەشە لە ئەمریکا دەکەن
سەرکردە شیعەکانی لایەنگری ئێران، 'نوری ئەلمالکی' و دامەزرێنەی حەشدی شەعبی و فەرماندەی لیوای بەدر 'هادی ئەلعامری' کەوتنە ناو ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە. -
ئەمریکا گەمارۆیەکی نوێی خستە سەرڕژیمی ئێران
لە چوارچێوەی فشارەکانی بۆ سەر ئێران، دوناڵد ترامپ گەمارۆی خستەسەر پیشەسازی کانزا، کە پیشەسازیی پۆڵا، ئاسن، ئەلەمنیۆم و مس دەگرێتەوە. -
ئێران لە ڕیزبەندی ٥هەمین وڵاتی خەمۆکی جیهاندایە
ڕژیمی ئێران لەماوەی ٤٠ساڵ دەسەڵاتی خۆیدا ڕۆژلە دوای رۆژ پێوانەی نوێ لەئاستی جیهاندا تۆماردەکات. سەرەڕای ئەوەی کە ڕژیمی ئێران دوویەمین وڵاتە لەجیهان کە سزای لەسێدارەدانی تێدا جێبەجێ دەکرێت، بەرزترین ڕێژەی کۆچکردنی کەسانی ئاکادیمی و پسپۆڕی تۆمارکردووە. -
ڕژیمی ئێران پێشنیاری دیل بە دیل بە ئەمریکا دەدات
جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئێران ئاشکرایکردووە کە نازەنین ساغەری هاووڵاتی ئێرانی بەریتانی لای ئەوان دیلە و ئامەدەیی وەڵاتەکەی دەربڕی بۆ ئەوەی کە دیل بەدیل بکرێت. -
له عێراق گۆڕێكی بهكۆمهڵ ههڵدهدرایەوە
لەدووری ١٧٠کم لە شاری سەماوەی سەربەپارێزگای مووسەنای عێراق گۆڕێکی بەکۆمەل هەڵدرایەوە. -
لەنێوان چەکدارانی حەشدی شەعبی وچەتەکانی داعشدا شەڕ ڕوویدا
لە قەزای خانەقین لەنیوان چەکدارانی حەشدی شەعبی وچەتەکانی داعش شەڕهاتەئاراوە. لەوشەڕەدا ٤ چەکداری حەشدی شەعبی برینداربوون. -
ئیسرائیل چەندین خاڵی سەربازیی سووریای بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل چەند خاڵێکی سەربازییان لە ناوچەی مسیاف لە پێدەشتەکانی پارێزگای حەما-ی سووریا کردە ئامانج.