ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
سوپای پاسداران چەند شوێنێكی سووریای مووشەکباران کرد
سوپای پاسداران ڕایگەیاند، کە چەند خاڵێکی لە ڕۆژهەڵاتی فوراتی مووشەکباران کردووە، کە "پێگەی پلانداڕێژانی هێرشەکەی ئەم دوواییانەی سەر ئەهواز بوون". -
هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڕەشە لە شۆفێرە مانگرتووەکان دەکات
مانگرتنی شۆفێری بارهەڵگرەکان لە ئێران ئەمڕۆ لە هەفتەمین ڕۆژی خۆیدایە و پاش دەستپێکردنی شەپۆلی دەستگیرکردنی ئەو شۆفێرانە، پۆلیسیش هەڕەشە لە شۆفیرەکان دەکات و داوایان لێدەکات کە کۆتایی بە مانگرتنەکە بهێنن. -
له دوای هێرشهكهی ئههواز زۆر كهس دهستگیر كران
هێزه ئهمنییهكانی ئێران له دوای هێرشه چهكدارییهكهی شاری ئههواز چهندین كهسیان دهستگیر كردووه. -
ئاڵۆزییەکان لە نێوان پەدەکە ویەنەکە لەسەرپۆستی سەرۆک کۆماری قووڵتردەبێتەوە
کێشەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەتاکودەڕوات لە نێوان یەکیەتیی وپارتی دیموکراتی کوردستان قووڵتردەبێتەوە وبە دیاری کردنی بەربژێری پۆستی سەرۆک کۆماری لەلایەن پەدەکەوە ئاڵۆزییەکان دەربازی قۆناغێکی نوێ بووە.داوا لە کوردەکان دەکرێت کە یەک بەربژێردیاری بکەن. -
ئێران دەروازە سنووریەکانی خۆی لەگەل باشووری عێراق داخست
دوای هێرشی چەکداری بۆسەرمەراسیمی سەربازی هێزەکانی ئێران لەشاری ئەهواز، ئێران دەروازەی سنووریەکانی لەگەل باشووری عێراق داخست. -
له دوای هاوینێكی وشك له ئێران لافاو ههستا
ئێران كه له مانگهكانی هاویندا ڕووبهڕووی وشكهساڵی بوویهوه، به هاتنی وهرزی پاییز له زۆر ههرێم بههۆی باران بارین لافاو ههستا. له ئهنجامدا كهسێك گیانی لهدهستدا و ٣ كهسیش بێسهروشێن بوون. -
«حكوومهتی شام دڵخۆشه به پهیمانی نێوانی ڕووسیا و توركیا دهربارهی ئیدلب»
وهزارهتی دهرهوهی سووریا ڕایگهیاند، دڵخۆشن به پهیمانی نێوان ڕووسیا و توركیا دهربارهی ئیدلب. -
یهكهمین كاری سهرۆكی نوێی پهرلهمانی عێراق پهیوهندی گرتن بوو لهگهڵ ئێران
محهمهد هالبووسی سهرۆكی پهرلهمانی عێراق كه تازه ههڵبژێردراوه، له ڕێی تهلهفۆنهوه قسهی لهگهڵ عهلی لاریجانیی سهرۆكی پهرلهمانی ئێران كرد. -
عێراق بۆ پێشگرتن لەداگیرکاری تورکیا لەسەرسنوورهێزجێگیردەکات
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە ئامادە بوونی حەیدەرعیبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە ئامانجی پێشگرتن لە داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لە باشووری کوردستان وعێراق بڕیاری دا کە لەسەرسنوورەکانی عێراق و تورکیا هێزی پاراستن جێگیربکات. -
لەبەسرەخۆپیشاندان دەستیپێکردەوە
بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری بەسرەی عێراق خۆپیشاندان دەستى پێکردەوە و خۆپیشاندەران داواى بەدەستهێنانى هەلى کار و زیادکردنى خزمەتگوزارى دەکەن. -
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا
لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری کرا. -
سەدر: ئەگەر ڕێکنەکەوین دەچینە ناو ئۆپۆزسیۆن
موقتەدا سەدر لەگەڵ هاوپەیمانیى فەتح ڕیکەوت بۆ ئەوەی حکومەت دروستبکەن و وتی "لەسەر کاندیدیکی تەکنۆکرات و سەربەخۆ ڕیکەوتوین. ئەگەر حکومەتیش پیک نەێت ئێمە بەشداری ئۆپزسێۆن دەبین". -
دادگاى فیدراڵی بڕیاری دەستگیرکردنى پارێزگاری بەسرەى دەرکرد
ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق بڕیارى دەستگیرکردنى بۆ پارێزگاری بەسرە دەرکرد. -
کۆمکاری عەرەبی داواى لە تورکیا کرد هێزەکانى لە عیراق بکشێنێتەوە
ئەنجوومەنى کۆمکاری عەرەبی لە ١٥٠هەمین کۆبوونەوەیەدا داواى لە تورکیا کرد هێزەکانى لە عێراق بکشێنێتەوە و دەست لەکاروبارى ناوخۆیى عێراق وەرنەدات. -
لە منبج لیواى شەهید ئەبو جاسم بەگاری دامەزرا
ئەنجوومەنى سەربازیى منبج رایگەیاند، لیواى شەهید ئەبو جاسم بەگاریى دامەزراندووە و ٢٢٥ شەڕڤانیش بۆ ئەو لیوایە پەروەردە کراون. -
لە ئەنجامی هێرشێک بۆسەرخاڵێکی پشکنین لە ئەفغانستان ٩کەس کوژران
لە پارێزگەی هەرات-ی کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەفغانستان هێرشکرایە سەر خالێکی پشکنین-ی پۆلیسی ئەفغانستان، بەهۆی ئەوهێرشەوە ٩کەس کوژران. ڕاگەیەنرا کە هێرشەکە لەلایەن گروپی تاڵبانەوە ئەنجامدراوە. -
خۆپیشاندانەکەی بەسرە ٧٣ قوربانی لێکەوتەوە
جارێکی دیکە خەلکی بەسرە بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی ژیان وگوزەرانیان ڕژانەسەرشەقامەکان هەڵیان کوتایەسەر بینای پارێزگای بەسرە بە پێی دوایین ئامارەکان خۆپیشاندانەکان لە بەسرە ٥ کوژراو و٦٨ برینداری لێکەوتووەتەوە. -
هاپەیمانییەکى بنکەفراوان بە بەشداریی ١٦ لایەن بۆ دروستکردنى حکومەتى نوێى عێراق پێکهێنرا
سەرکردەی شیعە لە عێراق موقتەدا سەدر و سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی، هاوپەیمانییەکى بنکەفراوانیان بە بەشداری ١٦ پێکهاتەی سیاسیی بۆ دروستکردنى حکومەتى نوێى عێراق دروست کرد. -
لە فڕۆکەخانەی مزەی سەربازی سوریا چەندین تەقینەوە ڕوویاندا
کەمێک پێش ئێستا ڕاگەیەندرا: لە فڕۆکەخانەی مزەی سەربازی سوریا چەندین تەقینەوە ڕوویانداوە و ئاگرێکی گەورەیان لێکەوتووەتەوە -
لە عێراق شمشێر لە کالان دەردەهێنرێت
هادی عامریی دامەزرێنەری حەشدی شەعبی و فەرماندەی پێشووی هێزهكانی بەدر ڕایانگەیاند، ئهوان حکوومەتی نزیک لە ئەمەریکا هەڵدەوەشێننەوە. -
عەبادی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لەسەرکارلادا
حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی فالیح فەیازی لەسەرکارلادا و یەکێک لە بەرپرسانی حەشدی شەعبی خستە شوێنەکەی. -
هاوپەیمانی عەرەبی ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەربارەی یەمەن قەبووڵ ناکات
هاوپەیمانی عەرەبی بە پێشەنگایەتی عەرەبستانی سەعوودی ڕاپۆرتی نێردراوی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان کە وتبووی لەیەمەن ' هەموولایەنەکان تاوانیانی شەڕیان ئەنجامداوە' قەبووڵ ناکەن. -
عێراق: بەهۆی هێرشێکی خۆکوژیەوە لانیکەم ١١ کەس گیانیان لەدەستدا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لەناو بازاڕی شاری قائیمی عێراق، بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، هێرشێکی خۆکوژیی کراوەتە سەر خاڵێکی کۆنترۆڵ و لە ئاکامیشدا لانیکەم ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
لە ئێران بەدەیان کەس بەتۆمەتی سیخوڕی دەستگیر دەکرێن
وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران ڕایگەیاند، بەتۆمەتی سیخوڕیکردن دەیان کەسیان لە کارمەندانی دامودەزگا حکومییەکانی ئێرانی دەستگیر کردووە. -
سەرۆک کۆماری ئێران بانگهێشتی پەرلەمان کرا
ئەمڕۆ لەسەر داوای پەرلمانتاران حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران، لە پەرلەمانی ئێران دا ئامادەبوو و وەڵامی پرسیارەکانی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی دایەوە، ژمارەیەک لە وەزیرانی کابینەکەی حەسەن ڕۆحانی چوونە پەرلەمان.