ڕۆژهه‌ڵاتی-ناوه‌ڕاست
دوایین ھەواڵ
-
بە هۆی بۆردمانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی عەرەبی ١٣ هاووڵاتی لەیەمەن کوژران
لە یەمەن بە هۆی بۆردمانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بە پێشەنگایەتی عەرەبستان سەعودی، ١٣ هاووڵاتی کوژران و١٨ هاوڵاتی دیکەش بریندرا بوون. -
بە نزیک بونەوە بە هەڵبژاردنی پێشوەخت لە تورکیا ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی زۆرتر دەبێت
دوای ئەوەی کە ئاکەپە ومەهەپە بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختیان لە تورکیا دا، ئۆپراسیۆنی گرتن و قڕکردنی سیاسی لە تورکیا زۆرتر دەبێت. -
کوژرانی ٤ پۆلیس لە عەرەبستان
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆسەر بەندێکی کۆنتڕۆڵی پۆلیس-ی عەرەبستانی سەعودی لە نزیک سنووری یەمەن ٤ پۆلیس کوژران. -
ئێران هه‌ڵوێستی خۆی ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی برادۆست ڕاگه‌یاند
وه‌زیری به‌رگریی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بۆ سه‌ر هه‌رێمی برادۆست-ی باشووری كوردستان ڕایگه‌یاند: «پێویسته ڕێز له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو وه‌ڵاتان بگیرێت.» -
له عێراق سزای له‌سێداره‌دان بۆ ٣٠٠ ئه‌ندامی داعش بڕایه‌وه
له عێراق ٣٠٠ كه‌س به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تیی داعش دادگه‌یی كران و سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. -
ئەمەریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا هێرشیان کردە سەر ٥۰ ئامانجی سوریا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە ڕێی دەریا و ئاسمانەوە، هێزەکانی ئەمریكا، بەریتانیا و فەرەنسا هێرشیان کردە سەر دەیان بنکەی سەربازی و حکومی سوریا و ڕوسیاش هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەکات. -
عەرەبستانی سەعودی گرێبەستێکی دیکەی چەکی واژۆ کرد
موحەمەد بن سەلمان کە ماوێک پێش ئیستا لەگەل ئەمریکا وفەرەنسا و ئیستاش لەگەل ئیسپانیا گرێبەستی کڕینی چەک-ی واژۆ کرد. -
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په: گۆشه‌گیری سه‌ر ئیمڕاڵی، گۆشه‌گیركردنی ئاشتییه
سه‌زای ته‌مه‌للی، هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په ناڕه‌زایه‌تیی پیشاندا له به‌رانبه‌ر گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی و وتی: گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی، گۆشه‌گیركردنی ئاشتییه. -
لاڤرۆڤ: پێویسته عه‌فرین ڕاده‌ستی حكوومه‌تی سووریا بكرێت
وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، پێویسته كۆنتڕۆڵی عه‌فرین كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه داگیركراوه، ڕاده‌ستی سووریا بكرێت. -
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان حەشارگەکانی داعش-یان لە عێراق بۆردمان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی هێزە هاوپەیمانانەکان دوای ئەوەی کە لە سنوری شارۆچکەى کفری،جم‌و جوڵ‌ی چەتەکانی داعشیان بە وردی چاودێری کرد ، بنکە و بارەگاى چەتەکانى داعش-یان کردە ئامانج. -
له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئه‌نقه‌ره‌دا داهاتووی سووریا ئاڵۆزتر بوو
دوێنێ ٤مارس/١٥خاکەلێوە، کۆبوونەوەی لوتکەی ھەرسێ سەرۆکی وەڵاتی ئێران، تورکیا و ڕووسیا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێوەچوو. ئاماژه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه كۆبوونه‌وه‌كه به‌بێ ڕێككه‌وتن و هاوده‌نگی كۆتایی هاتووه. -
هێزە ئەمنییەکانى تورکیا هەڵیانکوتایە سەر بارەگاى هەدەپە و ٢٥ کەسیان دەستگیرکرد
هیزە ئەمنییەکانى تورکیا هەڵیانکوتایە سەر بارەگایەکی هەدەپە لە ناوچەى ئاجلار لە شارى ئیستانبول. -
هەشت ملیۆن و ٨٠٠ هەزار هاووڵاتیى ئێرانى نەخوێندەوارن
بە وتەی عەلی باقرزادە بەرپرسی ڕێکخراوی نەهێشتنى نەخوێندەوارى لە ئێران (نێهزەتی سەواد ئاموزی ئێران)، ڕێژەی نەخوێندەواری لە ١٣ پارێزگای ئێران‌دا ڕوو لە هەڵکشانە. بە پێی ئامارە فەرمییەکەکانیش بە گشتی ١١٪ دانیشتوانی وڵاتی ئێران نەخوێندەوارن. -
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێراق ٢١٦ بەربژێری ڕەتکردەوە
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دوای ئەوەی بەربژێری ٢١٦ ڕەتکردەوە ٢٤ سەعات مۆڵەتیشی داوەتە لیستەکانیان تا بەربژێری دیکە دەستنیشان بکەنەوە. -
سعوودیه و ئیسرائیل لە دژی ئێران له یه‌كتر نزیك ده‌بنه‌وه
دوای كوژرانی چەندین ھاووڵاتیی فەلەستین لەسەر سنووری غەزە - ئیسرائیل، شازادەی جێنشینی سعوودیە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەڵاتەکەی ڕێگر نییە لە بەردەم بوونی دەوڵەتی نەتەوەی جولەکەدا. -
لە هێرشێکی ئاسمانی لە ئەفغانستان بەدەیان چەکداری تاڵەبان کوژران
باڵەفڕەکانی سوپای ئەفغانستان لە پارێزگای قوندوز مۆڵگەێکی چەکدارانی تاڵەبان-یان کردە ئامانج ، بە پێ سەرچاوەکانی هەواڵی ئەفغانستان لەو هێرشە ئاسمانییەدا بەدەیان چەکداری تاڵەبان و چەند هاوڵاتیێکی مەدەنی کوژراوون، و هەروەها ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. -
۱٦۰هاووڵاتی عەرب-ی ئەحواز لە ناڕەزایەتیەکانی ئەم دوایانەدا لە ئێران دەستبەسەر کراون
لە دوای زنجیرەخۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی هاووڵاتیانی ناڕازی پارێزگای خوزستان (ئەحواز) ۱٦۰ هاووڵاتی عەرەب لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون. -
له عێراق كڕین و فرۆشتن به كارتی ده‌نگدانه‌وه ده‌كرێت
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق ڕایگەیاند، ڕێکاری توندی یاسایی و دەستووری بەرامبەر بەو کەسانە ده‌گرنه‌به‌ر، کە کڕین و فرۆشتن بە کارتی دەنگدانەوە دەکەن. -
ناتانیاھۆ بۆ ئەردۆغان: ئەوانەی خەڵکی عەفرینیان سه‌ربڕی، بۆیان نییە باسی ئەخلاق بکەن
بنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل له وه‌ڵامی ئه‌ردۆغان ڕایگەیاند، ئەوانەی عەفرینیان داگیر کرد و ھاوڵاتیانی سڤیلی ئەو شارەیان سه‌ربڕی، بۆیان نییە باسی ئەخلاق بده‌ن. -
دەسبەسەری ۱۵کرێکاری کارخانەی نەیشەکەری حەوت تەپەلەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە
ڕۆژی شەممە ۱۱ی خاکەلێوە/ ١ی نیسان . لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ۱۰ کرێکاری کومپانیای “نەیشەکەری حەوت تەپە” دەسبەسەر کران. -
داعش لە خوورماتو سوپای عێراقی کردە ئامانج
سوپای عێراق بۆ پاککردنەوەی چیای حەمرین لە پاشماوەکانی داعش، ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دەست پێکردووە. -
لە دژى سەرفرازیى خراپەکاران باشییەک
هیلتەر لە ٢٧ى شوباتی ١٩٣٢ / ٧ى رەشەمە، بۆ دژایەتیکردنى کۆمۆنیستەکان پەرلەمانى هەڵوەشاندەەوە. بەوەش رێگای بۆ ئەوە خۆشکرد، کە نازییەکان دەسەڵات بگرەنە دەست. -
سیسی بۆ جاری دووەم بە سەرۆکی میسر ھەڵبژێردرایەوە
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی میسر، عه‌بدولفه‌تاح سیسی به به‌ده‌ستهێنانی ٩٢% دەنگەکان، جارێكی دیكه به سه‌رۆكی میسر هه‌ڵبژێردرایه‌وه. -
"مەگەکە"، کۆبوویەوە و هەڕەشەی لە کورد و کوردستان کردەوە
لە ئەنقەرە، دەستەی ئاساییشی نەتەوەیی تورک، ناسراو بە "مەگەکە"، کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا و جارێکی دیکە جەختی لە هەڕەشەکانیان بۆسەر گەلی کورد و کوردستان کردەوە. -
یۆنامی: نیگەرانین لەبەکارھێنانی توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەرانی ھەرێمی کوردستان
نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێڕاق (یۆنامی) ڕایگەیاند: نیگەرانین لە بەکارھێنانی توندوتیژی لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانی ھەرێمەوە بەرامبەر خۆپیشاندەران.