ڕۆژهه‌ڵاتی-ناوه‌ڕاست
دوایین ھەواڵ
-
٦۲۰ هونەرمەندی ئێرانی بەکەمپەینێک پشتگیریی عەفرین دەکەن
٦٠٠ هونەرمەند، ئەکتەر، دەرهێنەر، نووسەر، موزیسیان و شاعری ئێرانی، بە واژۆکردنی ڕاگەیەندراوێک کەمپەینێکیان بۆ پشتگیریکردنی عەفرین ڕاگەیاند، و داوای ڕاوەستانی هێرشەکانی سوپای تورکیایان کرد بۆسەرعەفرین. -
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: دژی ده‌ستێوه‌ردانی تورکیاین لە عەفرین
نووسینگەی ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق به ڕاگه‌یه‌ندراوێك، هێرشه‌كانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر عەفرین ئیدانه کرد و ڕایگه‌یاند ده‌ستێوه‌ردان له كاوروباری وه‌ڵاتێكی دیكه پێشێلكارییه. -
HRW: سوپای توركیا له‌سه‌ر سنوور ته‌قه له په‌نابه‌ره سوورییه‌كان ده‌كات
ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی - HRW ڕایگەیاند؛ سوپای تورکیا لەسەر سنوورەکان تەقە لە پەنابەرانی سووری دەکات. -
ئەڵمانیا: ئەگەر جارێکی دیکە شاهروودی بێتەوە ئەڵمانیا ده‌ستگیری ده‌كه‌ین
وەزارەتی دادی ئەڵمانیا دەربارەی سەرۆکی پێشووی دەزگه‌ی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە پێشتر بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ گەلێک کەس واژۆ کردووە، ڕایگەیاند؛ ئەگەر جارێکی دیكه ناوبراو سەردانی ئەڵمانیا بکاتەوە دەتوانین ده‌ستگیری بكه‌ین. -
SOHR: سوپای توركیا ٥ كۆمه‌ڵكوژی له عه‌فرین ئه‌نجام داوه
ڕێكخراوی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ - SOHR ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا له كۆی ٣٣ كۆمه‌ڵكوژی له سووریا، ٥ كۆمه‌ڵكوژی له لایه‌ن سوپای توركیا له عه‌فرین ئه‌نجام دراون. -
ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران سه‌ریانهه‌ڵدایه‌وه
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ندین وێنه و دیمه‌ن بڵاوكراونه‌ته‌وه كه ده‌ریده‌خه‌ن هاوڵاتیان جارێكی دیكه ده‌ستیان به خۆپیشاندانه‌كان كردۆته‌وه. -
«كۆبوونه‌وه‌ی سۆچی» به بێ به‌شداریی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ڕۆژئاوا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌مڕۆ له شاری سۆچیی ڕووسیا، به سه‌رپه‌رشتیی ڕووسیا و به‌بێ به‌شداری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكووری سووریا و ئۆپۆزسیۆنی سووریا، كۆنگره‌ی دیالۆگی نه‌ته‌وه‌یی سووریا ده‌ستی پێكرد. -
«میدیای تورکیا بە تەواوی پشتیوانی بکوژەکانە»
مێدیاكانی توركیا له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی داگیركردنی عه‌فرین بوونه‌ته به‌شێك له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و هانی خوێنڕشتن و كۆمه‌ڵكوژكردنی گه‌لی عه‌فرین ده‌ده‌ن. -
جنێڤ، ئاستانا، سۆچی؛ كورد نه‌بن، چاره‌سه‌ریش نابێت
بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا ده‌یان كۆبوونه‌وه‌ی جنێڤ، ئاستانا، ڕیاز، قاهیره و سۆچی ساز كران. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی چاره‌سه‌ری ده‌ستنیشان نه‌كرا، ئه‌و دیدارانه له بری چاره‌سه‌ری، قه‌یرانه‌كانیان قووڵتر كرده‌وه. -
بەردەوامی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەرهاوڵاتیان
جەواد و ئەمین ئەشرەفی، دوو کارناسی ويستگەی کارەبای هەمەدان، لە ژێر گوشار دان بۆ ئەوەی دانپێدانان بکەن بەو تاوانانەی وا دەزگا ئەمنییەکان بەسەریان دا سەپاندویانە. -
کەرکوک، ئێراق و بەریتانیا گرێبەستیان واژۆ کرد
وه‌زیری نه‌وتی عێراق لە پارێزگای کهرکوکەوە، واژۆکردنی گرێبه‌ستێکى نه‌وتی له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کى به‌ریتانى ئاشکرا کرد. -
دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ڕۆژی شه‌ممه دواخرا
دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه ته‌رخانكرابوو بۆ دیاریكردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ژماره‌ی قانوونیی ئه‌ندامان، بۆ شه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا. -
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندەی ڕاگەیاند
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندەی لە ژمارەیەک لە کێلگە پەلەوەرییەکانی دەوربەری بەغدا ڕاگەیاند، هاوکات پارێزگاری بەغدا هێنانی مریشکی لەو کێڵگانە قەدەغە کرد. -
فڕۆکەیەکی جەنگیی تورکیا تێکشکا
فڕۆکەیەکی جەنگیی تورکیا تێکشکا و 3 سەرباز گیانیان لەدەستدا. -
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا
بەهۆی تەواونەبوونی هەژماری یاسایی پەرلەمانتارانەوە، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا. -
دوتەقینەوەی بەهێز بەغدادی هەژاند
ه ناوه‌ندی شارى به‌غدا دوو ته‌قینه‌وه‌ى خۆکوژیی ڕوویاندا و به هۆیانه‌وه ١٦ که‌س کوژران و ٦٥ که‌سى دیکه‌ش بریندار بوون. -
ئەمریکا سەرۆکی دەزگای دادی ئێرانی خستە ناو لیستی رەشی داراییەکان
دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا، بەدواخستنی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی بۆ ماوەی ١٢٠ ڕۆژ درێژکردەوە، هاوکات سەرۆکی دەزگای دادی ئێران و چەند کەسایەتییەکی دیکەشی خستە ناو لیستی بایکۆتەکانەوە، ئێرانیش دەڵێت وەڵامی ئەو بڕیارەی ترامپ دەداتەوە. -
هاوپەیمانیەتییەکەی شیعە بەرفرانتر بوو
ڕەوتی حکمە بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم و هادی عامری سەرۆکی لیستی فەتح و حەیدەر عەبادی سەرۆکی لیستی سەرکەوتن، گەیشتنە ڕێککەوتنێکی سێ لایەنە. -
کەشتییە ئێرانی-یەکە نقوم بووە و ٣٢ سەرنشینەکەشی گیانیان لەدەستداو
دوای هەفتەیەک لە ئاگرکەوتنەوە لە کەشتییەکی نەوت¬هەڵگری ئێرانی لە دەریاکانی دەوروبەری چیندا، حکومەتی ئێڕان گیان لە دەستدانی ٣٢ سەرنشین و نوقمبوونی تەواوەتی کەشتییەکەی ڕاگەیاند. -
تەقینەوەیەکی خۆکوژیی لە بەغدا
بەهۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژییەوە لە بەغدا، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکە برینداربوون. -
داعش هێرشی کرده‌سه‌ر سوپاى عێراق
له ناوچه‌ى کوباشى سه‌ربه خانه‌قین چه‌ته‌کانى داعش هێرشیان کرده‌سه‌ر سوپاى عێراق و به‌هۆى هێرشه‌که‌وه سه‌ربازێک کوژرا. -
ئیسرائیل دوو گه‌نجى دیکه‌ى فه‌له‌ستینى کوشت
هێزه‌کانى ئیسرائیل ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌رانى فه‌له‌ستینى کرد و به‌و هۆیه‌وه دوو گه‌نج کوژران و سێ گه‌نجى دیکه‌ش بریندار بوون. -
لە یۆنان دەستبەسەر سەدان تۆن ماددەی تەقەمەنیی تورکیادا گیرا
کەشتییەکی هەڵگری سەدان تۆن مادەی تەقەمەنیی تورکیا لە کەناراوەکانی یۆنان دەستی بە سەرداگیرا، کە بەرەو لیبیا بەڕێوەبوو. -
ژمارەی ئەو دەستگیرکراوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە پێنج کەس
پارێزرێکی بەناوبانگی ئێرانی دەڵێت، جگە لە سینا قەنبەری، موحسن عادلی و وەحید حەیدەری کە ناویان بڵاوکراوەتەوە، دوو دەستگیرکراوی دیکەش لە زیندانی ئەویندا گیانیان لە دەستداوە، بەڵام ناوەکانی ئاشکرا نەکردوون.