ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
لە یەک هەفتەدا لە ئێران ٩ کەس لە سێردارە دراون
ناوەندی مانفی مرۆڤ" نا بۆ زیندان،نابۆسێدارە" ڕایگەیان کە ماوەی یەک هەفتەدا لە ئێران ٩کەس لە سیدارە دراون. -
لە ئێران ٨ کەس بەتاوانی هێرشی چەکداری بۆسەر پەرلمان-ی ئێران لەسێدارە دران
میدیاکانی ئێران لەسەر زاری دەزگەی دادوەری تارانەوە ڕایانگەیاند کە، کە هەشت تاوانبار بە تاوانی هێرشی ساڵی پار بۆ سەر پەرلەمان و مەزارگەی خومەینی لە سێدارەدران. -
ئێران هەڕەشەی داخستنی تەنگەی هورمز دەکات
ئیسماعیل کەوسەری، جێگری فەرماندەی بڕیارگەی سارەڵای ئێران، کە یەکێکە لە گەورەترین بڕیارگەکانی سوپای پاسداران-ی ئێرانە، دەڵێت، کە ئەگەر پێویست بێت تەنگەی هورمز بۆ گواستنەوەی نەوتی جیهانیی دادەخەن. -
تهقینهوهی ٢ بۆمب له بهغدا قوربانی لێكهوتهوه
بە هۆى تەقینەوەى دوو بۆمبەوە لە باکوورى بەغدا کەسێک ژیانی لەدەستدا و ١١ کەسی دیکەش بریندار بوون. -
لە ئێران ١٩ ملیۆن کەس لە هەژاریدا ژیان بەسەر دەبەن
فەرید بەراتی جێگرى رێکخراوى هاوکاریى کۆمەڵایەتی و تەندروستیى ئێران بۆ کاروبارى پێشگرتن و چارەسەرکردنى تووشبوان بە ماددە هۆشبەرەکان راگەیاند، لە ئێران ١١ بۆ ١٩ ملیۆن کەس لە هەژاریدا و لە خانووی دروستکراو لە چینکۆ و تەنەکەدا دەژین. -
زۆربوونی جموجووڵەکان-ی سوپای ئیسرائیل لەسەر سنوورەکانی سووریا
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بە هۆی زۆربوونی ئاڵۆزییەکان لە سنوورەکانی سووریا ژمارەی سەربازان و تانک و چەک وچۆڵە سەربازییەکانی لەسەرسنووری سووریا زۆرتر کردووە. -
حکومەتی عێراق کەوتە بۆشایی یاساییەوە
حکومەتی عێراق -ی فیدرال لە ئەمڕۆ بەدواوە هەتا کاتی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەرلمانی نابێت، بەمەش عێراق دەکەوێتە بۆشایی یاساییەوە. -
شەڕڤانانى توڕەیى زەیتون لە ئیدلب لە چەتەکانى فەیلەقی شامیان دا
شەڕڤانانى ژووری چالاکیى توڕەیى زەیتون لە ئیدلب لە دژى چەتەکانى فەیلەقى شام، کە بەشداربوون لە داگیرکردنى عەفریندا چالاکییەکان ئەنجامدا و ٢ چەتە کوژران. -
دوابەدوای فەرمانەکەی عەبادی ١٢ چەتەی داعش لە سێدارە دران
پاش ئەوەی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی فەرمانیدا کە مەحکومکراوانی داعش یەکسەر لەسێدارە بدرێن، ١٢ کەس لە سێدارە دران. -
عەبادی فهرمانی لەسێدارەدانی سهدان مهحكوومكراوی داعش دهردهكات
پاش ئەوەی تەرمی ٨ کەس دۆزرایەوە کە داعش کوشتبوونی، سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی فەرمانی جێبەجێکردنی سزای لهسێدارەدانی دەرکرد بۆ ئەو ئهندامانهی داعش کە سزای لهسێدارەیان بۆ بڕاوهتهوه. -
خۆپیشاندان و مانگرتنەکان لە ئێران بەردەوامە
خۆپیشاندان و مانگرتنی دوکانداران و کاسبکارانی بازاڕی گەورەی تاران و شارەکانی دیکەی ئێران سەرەرای هەموو فشاری ئەمنییەکان بەردەوامە ، ژمارێکی زۆر لە خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون. -
خۆپیشاندان و مانگرتن لە تاران بەردەوامە
خۆپیشاندان و مانگرتنی دوکانداران و کاسبکارانی بازاڕی گەورەی تاران، کە لەدژی داڕمانی نرخی تمەن-ی ئێرانیی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکیی دەستیانپێکردووە، پێی نایە دووەمین ڕۆژییەوە. -
ئیسرائیل ٢٥ شوێنی لە غەزە کردە ئامانج
سوپای ئیسرائیل بە بیانووی هاویشتنی ڕۆکێتێک ،٢٥ شوینی لە ناوچەی شەرید-ی غەزە بۆمباران کرد. -
سووریا جموجوڵەکانی ئەمریکا و تورکیا لە دەوروبەری منبج-ی ئیدانە دەکات
وەزارەتی دەرەوەی سووریا، لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی جموجوڵەکانی هێزەکانی تورکیا و ئەمریکای کرد لە دەوروبەری منبیج و ڕایگەیاند: ئەو جموجوڵانە وەک هێرش بۆ سەر سەروەریی، یەکێتیی و ئاشتیی وڵاتەکەمان دەبینین. -
لە هێرشێکی خۆکوژییدا لە ئەفغانستان ٢٠ کەس کوژران
لە ویلایەتی نەنگەهار-ی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، کۆبوونەوەی پیرۆزبایی جەژن کرایە ئامانج ٢٠ کەس کوژران ٢ ٤٧ کەسی دیکەش بریندار بوون -
سوپای عێراق ناڕهزایی دهردهبڕێت له بهرانبهر داگیركاریی توركیا
وتهبێژی فهرمیی سهركردایهتیی ئۆپهراسیۆنه هاوبهشهكانی عێراق داوا له توركیا دهكات سهروهریی خاكی عێراق بپارێزێت و هێرشەکانیان بۆ سەر قەندیل و شەنگال ڕابگرێت. -
ئێران: پشتگیریی توركیا ناكهین له ئۆپهراسیۆن بۆ سهر قهندیل
وتهبێژی هێزهچهكدارهكانی ئێران جهنهڕاڵ عهبدولفازیل شیكارچی ڕایگهیاند، ئهو دهنگۆیانه ڕاست نین كه دهڵێن ئێران پشتگیریی توركیا دهكات له هێرشهكانی بۆ سهر قهندیل. -
ئێران: پارێزەری مافەکانی مرۆڤ نەسرین ستودە دەستگیرکرا
ژنە پارێزەری ئێرانی مافی مرۆڤ نەسرین ستودە خاوەنی خەڵاتی ساخارۆڤ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە دەستگیرکرا. -
حکومەتی عێراق دەربارەی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر باشووری کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
سەعد حەدیس-ی وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەربارەی هێرشی تورکیا بۆسەرناوچهكانی ھهرێمی كوردستان وتی، " ئەولهشكركێشیە بە واتای پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقە، و جێگای قبوڵكردن نییه. -
لە تەقینەوەیەکدا لە شارۆچکەی سەدر-ی عێراق ١٠ کەس کوژران
لە شارۆچکەی سەردی بەغداد بەهۆی تەقینەوەیەک ١٠ کەس کوژران و٩٣ کەسی دیکەش بریندار بوون. -
حکوومەتی عێراق حەوت بڕیاری دهربارهی ئەنجامی هەڵبژاردن دەرکرد
حكوومهتی عێراق بڕیاریدا چهند ڕێوشوێنێكی نوێ بگرێتهبهر له بهرانبهر ئهو ساختهكارییانهی له ههڵبژاردنی ١٢ی ئایاری ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق كراون. -
ئێران؛هاوسەرگیریی زۆرەملێ هۆکاری سەرەکی خۆکوشتن-ی ژنانە
لە وەڵاتی ئێران هاوسەرگیریی زۆرەملێی ژنان و کچانی کەم تەمەن بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان-ی خۆکوشتن لەقەڵەم دەدرێت. -
لە مێرسین و هەتای هەدەپە گوڕ بە خەباتی هەڵبژاردن دەدات
پاڵێوراوانی هەدەپە لە مێرسین و هەتای فاتمە کورتولان و پەریشان گوموش باس لە کار و خەباتی هەڵبژاردنەکانی ۲٤ی حوزەیران دەکەن و ئامانجەکانیان دەخەنە ڕوو. -
١٩ سەربازی سوپای یەمەن کوژران
لە شەرێ نێوان حووسییەکان وسوپای یەمەن لە نزیک شاری ئەل حودەیدە-ی یەمەن ، ١٩ سەرباز کوژران. -
ئەو کۆچبەرانەی له تورکیان، ڕێگهی بهلكان دهگرنهبهر
سەرەڕای پهیمانی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و ئەنقەرە دەربارەی كۆچبهران، ژمارهی ئهو كۆچبهرانهی له توركیان و له ڕێگهی بهلكانهوه خۆیان دهگهیهننه ئەورووپا، ئهمساڵ ١٢ قات زیادی کردووە.