ڕۆژهه‌ڵاتی-ناوه‌ڕاست
دوایین ھەواڵ
-
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ سه‌ردانی عێراقی كرد
كۆشکی سپیی ئەمه‌ریکا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا، بەشێوەیەکی کت‌وپڕ سەردانی عێراقی کردووە. -
پێشبینى دەکرێت قەیرانى ئاو کۆچ بە ٢٠ ملیۆن کەس لە باشووری ئێران بکات
سەرباری باران بارینى باش و پێویست، بەڵام دەوڵەتى ئێران لاوازە لە ئیدارەدان و چارەسەرکردنی قەیرانى ئاودا. لافاوەکان لە وەرزی باران بارین و وشکەساڵیش لە هاویندا دەرەنجامی سیاسەتى هەڵەى بەرپرسانى کۆماری ئیسلامییە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانى کەمیى ئاو. -
٤ کچە خوێندکاری بەلوچ لە ئاگرکەوتنەوەى خوێندنگەکەیاندا سوتان
لە یەکێک لە پۆلەکانى خوێندنگەی کچانی ئوسوەى حەسەنە لە شاری زاهیدان لە ئێران ٤ خوێندکاری کچ سوتان. -
ترامپ: ڕێگە نادەین ئێران دەستی بگاتە چەکی ناوەکی
دونالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بە ئاماژە کردن بە هاتنەدەرەوەی وەڵاتەکی لە رێکەوتنی ناوەکی لەگەل ڕژیمی ئێران، جارێکی دیکە جەختی کردوە کە ئەمریکا هیچکات ڕێگەنادات کە ئێران دەستی بگاتە چەکی ناوەکی. -
ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو لە ئێران تەقییەوە
لە شاری چابەهار لە ئێران ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو تەقیەوە. بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی تەقینەوەکەوە ٣ کەس کوژراون و چەندین کەسی تریش بریندار بوون. -
بەهۆی لافاوەوە لە دیالە باری نائاسایی ڕادەگەیەنرا
فەرمادەیی پۆلیسی پارێزگای دیالە بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە، باری نائاسایی ڕاگەیاند. ئەمڕۆ فەرماندەیی پۆلیسی دیالە ڕایگەیاند، کە باری نائاساییان ڕاگەیاندووە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیان خستوەتە حاڵەتی ئەمادەباشییەوە. -
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: به گوێره‌ی ئابڵوقه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران مامه‌ڵه ناكه‌ین
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕایگه‌یاند، ئابڵۆقه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران نێونه‌ته‌وه‌یی نییه، له‌به‌رئه‌وه به گوێره‌ی ئه‌و ئابڵوقه‌یه مامه‌ڵه ناكه‌ین. -
شەڕ لەیەمەن دەستی پێکردەوە
دوای چوار ڕۆژ ئارامی لە بەندەری سیتراتجیکی حودەیدە لە ڕۆژئاوای وڵاتى یەمەن، شەوی ڕابردوو شەڕێکی سەخت لەنێوان حوسییەکان و هاوپەیمانی عەرەبی تێیدا هاتەئاراوە، ئەوەش هەوڵةکانى نەتەوەیەکگرتووەکانى بۆ بەرپاکردنى ئاگربەست لە یەمەن تووشی شکست کردووە. -
توڕەیى کۆمەڵگەى ئێران رووی لە زیادبوون کردووە
لە ئێران کرێکاران و رەنجدەران بۆ ماوەی چەندین مانگە لەسەر شەقامەکاندان و بەردەوامن لە ناڕەزایەتى و مانگرتن، بەڵام نە ئەمریکا ئەوەى کردە هۆکاری سزادانى ئێران و نە وڵاتانى ئەوروپی، رووسیا و چین-یش گوێ بە مافی و ئازادیى مرۆڤەکان دەدەن. -
لەئەنجامی هێرشی داعش لە ئەنبار،٩چەکداری حەشدی شەعبی کوژران
چەتەکانی داعش لەناوەندی ناوچەی گەرمێ-ی پاریزگەی ئەنباری عێراق هێرشیان کردەسەر چەکدارانی عەشدی شەعبی. لەئەنجامی ئەوهێرشەدا ٩ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و چەکدارێکی دیکە برینداربوون. -
سوپای ئیسرائیل کەناڵی 'ئەل ئەقسای'ی حەماسی کردە ئامانج
شەوی ڕابردوو فرۆکە جەنگییەکانی سوپای ئسرائیل لە غەزە بۆردومانی بنکە سەربازیيەکانی حەماس و كه‌ناڵی "ئه‌لئه‌قسا"ی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس-یان كرد و بیناكه‌یان خاپوور كرد. -
عێراق داوا لەئەمریکا دەکات لەسزاکانی لەسەرئێران ڕەچاوی دۆخی عێراق بکات
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری نوێی عێراق داوای لە ئەمریکا کرد ، لە کاتی گەمارۆئابوورییەکاندا لەسەرئێران ڕەچاوی دۆخی ئابووری و سیاسی عێراق بکەن. -
هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران ڕاگیرا
هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ وەڵاتی ئێران ڕاگیراوە، وا بڕیارە هەناردەکردنی نەوت لە کەرکووکەوە بەرەو بەندەری جیهان لە ڕێگەی تورکیاوە دەستپێبکاتەوە. -
داعش هێرشی کەردە سەرگوندێکی خانەقین
چەتەکانی داعش دونێ شەو کاتژمێر ٢١:٠٠بە هاوەن شارەدێى گوڵاڵەى سەربەخانەقین-یان کردە ئامانج. -
ڕووحانی: شكست به گه‌مارۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكا دێنین
سه‌رۆك كۆماری ئێران حه‌سه‌ن ڕووحانی ڕایگه‌یاند، شكست به‌و گه‌مارۆیه دێنن كه ئه‌مه‌ریكا خستوویه‌تییه سه‌ر ئێران. -
حكوومه‌تی عێراق ناڕه‌زایه‌تی پیشاندا ده‌رباره‌ی لێدوانه‌كانی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا
قۆناغی دووه‌می گه‌مارۆدانی ئێران له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا ده‌ستپێده‌كات. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی له به‌رانبه‌ر لێدوانه‌كانی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌و باره‌یه‌وه. -
لەتەقینەوەیەکدا لەخانەقین ٢کەس کوژران و١١کەسی تربرینداربوون
تەقینەوەیەک لە نزیک مەراسیمی ساڵانەی چلەی ئیمام حوسێن لە خانەقین ڕوویدا و بەهۆیەوە ٢ کەس کوژراو و١١ کەسی تر بریندار بوون. -
له‌م مانگه‌دا ٢٣ كه‌س له ئێران له‌سێداره دراون
هاوكات له‌گه‌ڵ زیادبوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له به‌رانبه‌ر كێشه سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئێران، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سێداره ده‌درێن به‌رز ده‌بێته‌وه. ڕاگه‌یه‌نرا ته‌نیا له مانگی تشرینی یه‌كه‌م\ڕه‌زبه‌ر-دا ٢٣ كه‌س له‌سێداره دراون. -
ئەمڕۆعەبدولمەهدی كابینەكەی دەخاتە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق
ئێوارەی ئەمڕۆبڕیارە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق، ئەمڕۆ كابینەی حكومەتەكەی بخاتە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ وەرگرتنی متمانە. -
لە هێرش بۆسەردوو بنکەی دەنگدان لە ئەفغانستان ١٣٢ کەس بوونە قوربانی
لە کاتی بەڕێوە چوونی پرۆسەی دەنگدان لە ئەفغانستان هێرش کرایەسەر بنەکەکانی دەنگدان لە کابول و قوندووز و لەئەنجامدا ٩ کەس کوژران و ١٢٣ کەسی تربرینداربوون. -
هەژاری لە شارەکانی ئێران پەرەدەستێنێت
بەهۆی سیاسەتە شکستخواردووەکانی ڕژیمی ئێران، کۆمەلگەی ئێران کەوتووەتە ناو قەیرانی هەژراییەوە، بارودۆخ وگوزەرانی هاووڵاتیان رۆژبە ڕۆژخراپتردەبێت. لەم قەیرانە گەورەیەی ئێران‌دا مندالان زەرەرمەندی سەرەکین. -
١٤ سەربازی ڕژیمی ئێران لەسەر سنووری پاکستان ڕفێندران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن گروپێکی نەناسراو ١٤ سەربازی هێزەکانی ڕژیمی ئێران لەسەر سنوورەکانی ئێران وپاکستان ڕفێندران. -
گەنجانی شۆڕشگێڕ: لە ۱۳ شوێن بۆ ئۆجالان چالاکیمان ئەنجام داوە
هەر دوو ڕێکخراوی گەنجانی شۆڕشگێڕی (DGH-DGK) لە دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر ئۆجالان لە ۱۳ شاری و ناوچەی تورکیا چالاکییان ئەنجام داوە و ۸ کارگە و چەندین ماشینی ڕژێمی تورکیایان سوتاندوە. -
خامه‌نه‌یی: بارودۆخی وه‌ڵات هه‌ستیاره
ڕێبه‌ری ئایینیی كۆماری ئیسلامیی ئێران عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕایگه‌یاند، «به‌هۆی زه‌حمه‌تییه‌كانی ئابووری و فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران، به پڕۆسه‌یه‌كی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕین.» -
بەرهەم ساڵەح عادل عەبدول مەهدى بۆ پێکهێنانى حکومەت نوێی عێراق ڕاسپارد
دکتۆر بەرهەم ساڵەح سەرۆک کۆماری عێراق، عادل عەبدول مەهدى بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق ڕاسپارد.