ڕۆژهه‌ڵاتی-ناوه‌ڕاست
دوایین ھەواڵ
-
لە ئەنجامی هێرشێکدا لە پاکستان ١٦کەس کوژران
لە ناوبازاڕی سەرەکی شاری کوێتەی پارێزگای بەلوچستانی پاکستان تەقینەوەیەک ڕوویدا. لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا بەلانی کەم ١٦کەس کوژران و ٣٠ کەسی تریش برینداربوون. -
له هه‌ڵبژاردنی ئیسرائیل نه‌تانیاهۆ سه‌ركه‌وت
به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئیسرائیل، سه‌رۆك وه‌زیر بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌ته‌وه. -
بەهۆی مەترسی لافاوەوە ٩ شارلە پارێزگەی خوزستانی ئێران چۆڵدەکرێت
لە بەردەوامی بارانبارینەکانی چەندین ڕۆژی ڕابردوو، بەهۆی مەترسی لافاو فەرمانی چۆڵکردنی ٩ شاری پارێزگای خوزستان لە باشور ڕۆژئاوای ئێران درا. -
لە هێرشێکی چەتەکانی داعش لە داقوق کەسێک کوژرا
لە هێرشێکی چەتەکانی داعش بۆسەر گوندێکی سنوری داقوق کەسێک کوژراو و یەکێکی تر برینداربوو. -
عێراق داوا دەکات سوپای تورکیا لە خاکی عێراق بچێتە دەرەوە
وه‌زارەتی دەرەوەی عیراق داوا دەکات سوپای تورکیای داگیرکەر لە خاکی عێراق بچێته دەرەوە. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، هه‌موو وه‌ڵاتانی عه‌ره‌بی دژی بوونی هێزه‌كانی توركیان له‌سه‌ر خاكی عێراق. -
پەرلەمانی عێراق متمانەی لە پارێزگاری نەینەوا و دوو جێگرەکەی سەندەوە
پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا متمانە لە پارێزگاری نەینەوا وهەردوو جێگرەكەی سەندەوە. -
ژمارەی قوربانییەکانی موسڵ گەیشتە ١٠٠کەس
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕووباری دیجلە لە شاری موسڵ بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکەوە گیانیان لەدەستدا، گەیشتە نزیلەی ١٠٠ کەس. -
شەڕڤانانى قەسەدە لە باغوز چوونە ناو دوا سەنگەرەکانى داعش
هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەدەسە) لە باغوز چوونە ناو دوا سەنگەرەکانی چەتە تیرریستەکانی داعش. -
هێرشێکی خۆکوژی لە موسڵ، ١٢ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمڕێژکراودا له‌به‌رده‌م چێشتخانه‌ی موسه‌نا له‌شاری موسڵ دوو کەس کوژران و ١٠ی دیکەش برینداربوو. -
هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی تۆربالی دەستگیر کرا
ە بەردەوامی هەڵمەتی قڕکردنی سیاسیی لە تورکیا، هاوسەرۆکی ناوچەی تۆربالی و کەسێکی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیاوە دەستگیر کران. -
لە موسڵ ئۆتۆمبیلێکی بۆمڕێژکراوە تەقییەوە
شەوی ڕابردوو لە نزیک زانکۆی موسڵ لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ، تەقینەوەیەک ڕوویدا و ١٣ بوونە قوربانی. -
پاکستان دوو فڕۆکەی جەنگی هێندی خستە خوارەوە
سوپای پاکستان ٢ فڕۆکەی جەنگی سوپای هێندستانی خستە خوارەوە، یەکێکیان لە کشمیری ژێر کۆنترۆڵی پاکستان و یەکێکیشیان لە کشمیری ژێر کۆنترۆڵی هێندستان. -
بەردەوامی ناڕەزایەتی کرێکاران لە ئێران
کرێکارانی خانەنشینی 'هەفت تەپە' لە پارێزگای خوزستانی ئێران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەبەردەم کارگەکە چادریان هەڵدا، هاوکات لە خۆپیشاندانێکدا کەسوکاری چەند کرێکارێکی دەستگیرکراو گردبوونەیەکیان ئەنجامدا. -
ئێران مووشه‌كی ژێرده‌ریایی تاقی كرده‌وه
ڕژێمی ئێران ڕایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ربازیدا له كه‌نداوی هورمز، مووشه‌كێكی ژێرده‌ریایی به‌شێوه‌یه‌كی «سه‌ركه‌وتوو» تاقی كردووه‌ته‌وه. -
لە بەلوچستان هێرشکرایە سەر پاسێکى سوپاى پاسداران و ٢٠ کوژراوى لێکەوتەوە
قەرارگەى قودسی هێزی زەمینیى سوپاى پاسداران رایگەیاند، هێرشێکى خۆکوژی کراوەتە سەر پاسێکى هێزەکانیان. ئاژانسى هەواڵی ئێرانیش بڵاویکردەوە، لەو هێرشەدا بەلانیکەوە ٤٠ پاسدار کوژراون و بریندار بوون. -
لە ئزمیر لە چوارچێوەی تەرۆری دەوڵەتدا پۆلیس ۱۳ کەسی دەستگیر کرد
لە چەندین ناوچەی پارێزگای ئیزمیری تورکیا پۆلیسەکانی ڕژێمی ئاکەپە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵان و ۱۳ کەسیان دەستگیر کردووە. -
لە سیستان و بەلوچستان هێرشکرایە سەر بنکەیەکى بەسیج
ئەمڕۆ لە شاری نیکشەهر لە پارێزگاى سیستان و بەلوچستان هێرشکرایە سەر بنکەیەکى بەسیج و بەسیجێک کوژرا و ٥ بەسیجی تریش بریندار بوون. -
ئێران و سووریا ١١ په‌یمانی ئابوورییان ئیمزا كردن
ڕژێمی ئێران و سووریا ١١ په‌یمانی ئابوورییان ئیمزا كردن. به‌شار ئه‌سه‌د ڕایگه‌یاند، ئه‌و په‌یمانانه له دژی شه‌ڕی ئابووریی وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوا پاڵپشتییه‌كی به‌هێزه. -
ئیسرائیل هێرشی کردە سەر هیزە ئێرانییەکان لە نزیک دیمەشق
میدیاى سوریا بڵاویکردەوە، لە نزیک دیمەشقی پایتەختى سوریا دەنگى تەقینەوەیەکى گەورە بیستراوە. هاوکات دەوترێت، سیستمى بەرگریى ئاسمانیى سوریا وەڵامى هێرشی ئاسمانیى ئیسرائیلی داوەتەوە. -
ئێران: له سووریا ده‌مێنینه‌وه
فه‌رمانده‌ی پارێزه‌رانی شۆڕشی ئێران محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری ڕایگه‌یاند، ئه‌وان له سووریا ده‌مێننه‌وه. -
ناوتۆماركردن بۆ به‌شداری كردن له كۆنفڕانسی ئاوی میزۆپۆتامیا ده‌ستی پێكرد
ناوتۆماركردن بۆ به‌شداری كردن له كۆنفڕانسی ئاوی میزۆپۆتامیا ده‌ستی پێكرد كه بڕیاره هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی نیسان له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت. -
گیراوانی کرێکاری لە بەندیخانەکانی ئێران ئەشکەنجە دەدرێن
یەکێک لە کرێکارێکی هەفت تەپەی ئەهواز کە لە خۆپێشاندانە کرێکارییەکانی ئێران دەستگیرکرابوو باسی ئەوە کردووە کە لەکاتی دەستگیرکردنەکەیدا ئەشکەنجە کراوە. -
لە هێرشێکی چەکدارانی تاڵیباندا ٢٧ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان کوژران
لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی تاڵیبان بۆسەر هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان ٢٧ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژران و ٢٥ی تریش بریندار بوون. -
له ساڵێكدا ٦٠٠ ئه‌ندامی داعش له عێراق دادگه‌یی كراون
دادگه‌ی باڵای عێراق ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٨‌دا زیاتر له ٦٠٠ كه‌س كه زۆرینه‌یان ژنن، به‌هۆی ئه‌ندامه‌تیی داعش دادگه‌یی كراون. -
ئیمارات سه‌رله‌نوێ باڵیۆزخانه‌كه‌ی له سووریا ده‌كاته‌وه
دوای ٧ ساڵ له داخستنی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له سووریا، بڕیاره ئیماڕات باڵیۆزخانه‌كه‌ی له شام-ی پایته‌ختی سووریا بكاته‌وه.