لە حەلەب، گرکێ لەگێ، دێرک، چل ئاخا، منبج و حەسەکە بە هەزاران کەس ڕژانە ناو کۆڵان و شەقامەکان و بانگەوازی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد.
لە چالاکیەکان و ڕێپێوانەکاندا باسی ئەوەکرا، تورکیا و هەندێک دەوڵەتی تر دوای ئەوەی زانییان پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک لەسەر سیستمە دیکتاتۆرەکەیان مەترسیەکی گورەیە، دەستیان بە پیلانگێڕی و قوڕسکردنی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ کرد.
هەروەها تیشکخرایە سەر ئەوەی، پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک کە رێبەر ئاپۆ پێشکەشی کردووە لە باکوور و ڕۆژهەلاتی سوریا جێی خۆی گرتووە و بۆ ئەوەش دەست بە دژایەتیکردنی ڕێبەر ئاپۆ و جێبەجێکردنی گۆشەگیری ڕەها کراوە.
لە چالاکیەکاندا ئاماژە بەوەکرا، کردەوە تیرۆریستیەکانی حکومەتی تورک جگە لە خرابی و وێرانکاری و کۆمەڵکوژی هیچ شتێکی تری لەگەڵ خۆی نەهێناوە و داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، ڕێکخستنەکان یاسایی و مرۆیی و هەموو ئازادیخوازان کرا فشاری لە سەر حکومەتی تورک دروست بکەن بۆ ئەوە رێگا بدرێت، خانەوادە و پارێزەرانی ئۆجالان و زیندانیان تر سەردانی ئیمڕالی بکەن.
ف.ق