ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له عه‌فرین ڕوویدا
له عه‌فرین كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانییه‌وه داگیركراوه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا.
له عه‌فرین كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانییه‌وه داگیركراوه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاری عه‌فرین ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ماره‌ت ڕوویداوه. ته‌قینه‌وه‌كه چه‌ته‌كانی لیوای فاتیح سوڵتان-ی كردووه‌ته ئامانج.
جێی باسه، له هه‌فته‌كانی ڕابردووش‌دا چه‌ندین جار ته‌قینه‌وه له هه‌رێمه‌كه ڕوویداوه. ڕۆژی ١٨ی كانوونی یه‌كه‌م\٢٧ی سه‌رماوه‌ز كاتژمێر ١٩:٢٠ له نزیك بنكه‌یه‌كی سوپای توركیای داگیركه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. هه‌روه‌ها ڕۆژی ١٦ی كانوونی یه‌كه‌م\٢٥ی سه‌رماوه‌ز له مه‌یدانی كاوه له شاری عه‌فرین له‌نێو چه‌ته‌كان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا.
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون به‌رپرسایه‌تیی خۆی له چالاكییه‌كه‌ی نێو شاری عه‌فرین ڕاگه‌یاندبوو. له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو كه گرووپی چه‌ته‌ی جه‌بهه‌ی شامیه-یان كردووه‌ته ئامانج و زیاتر له ٢٥ چه‌ته كوژراون.
s.m