داگیرکەران گوندەکانى شێراوا و شەرا بۆردومان دەکەن
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى گوندەکانى ناوچەکانی شێراوا و شەرا لە عەفرین بۆردومان دەکەن. بەو هۆیەوە سەربازێکى رژێمى سوریا کوژرا و هاووڵاتییەکیش بریندار بووە.
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى گوندەکانى ناوچەکانی شێراوا و شەرا لە عەفرین بۆردومان دەکەن. بەو هۆیەوە سەربازێکى رژێمى سوریا کوژرا و هاووڵاتییەکیش بریندار بووە.
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى گوندەکانى بەنە و زیارەت لە شێراوان و گوندەکانى شواراخا مالیکیە، مەرەناز و ئیرشادیە لە ناوچەى شەرای عەفرین بۆردومان دەکەن.
بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە، سەربازێکى رژێمى سوریا کوژرا و هاووڵاتییەکیش بە ناوی مەحمود سەید خەڵکی گوندی ئاعقیب بریندار بووە.
ژ.ت