قه‌سه‌ده: ٧١ چه‌ته‌ی داعش كوژران
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٧١ چه‌ته‌ی داعش له سنووری دێره‌زۆر كوژراون.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٧١ چه‌ته‌ی داعش له سنووری دێره‌زۆر كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری ڕاگه‌یاند كه له ناوچه‌ی هه‌جین-ی سه‌ر به دێره‌زۆر دژی چه‌ته‌كانی داعش به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده ٧١ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
له شارۆچكه‌ی هه‌جین و ده‌وروبه‌ری به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و چه‌ته‌كانی داعشدا شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا و چه‌ندین كاتژمێر به‌رده‌وام بوو. له ئه‌نجامدا هه‌ژمارێك چه‌ته كوژران و بریندار بوون، زۆریشیان هه‌ڵاتن. هێزه‌كانمان له هه‌رێمه‌كه یه‌كسه‌ر ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تبردن كرد و زۆر ته‌قه‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییان دۆزیه‌وه.
له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان شه‌ڕڤانان و چه‌ته‌كان، زۆر چه‌ته كوژران و ته‌رمی زۆریشیان كه‌وتنه ده‌ستی شه‌ڕڤانان. هێزه‌كانمان له هه‌مان به‌ره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پێشڕه‌وییان كرد. چه‌ته‌كان خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانانیان تۆپباران كرد، به‌ڵام هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وته‌وه. له‌كاتێكدا كه شه‌ڕڤانانی ئێمه پێشڕه‌وییان ده‌كرد بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دۆزرایه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له هه‌مان به‌ره‌دا شه‌ڕ له‌نێوان شه‌ڕڤانان و چه‌ته‌كاندا هاته ئاراوه. له ئه‌نجامدا هه‌ژمارێكی چه‌ته‌كان كوژران. شه‌ڕڤانانی ئێمه كیلۆمه‌ترێك پێشڕه‌وییان كرد و ١٤ خاڵی نوێییان دامه‌زراند. چه‌ته‌كان هێرشیان كرده سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانان، شه‌ڕڤانانیش وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه. له ئه‌نجامدا شه‌ڕ ڕوویدا و ده‌یان چه‌ته كوژران و بریندار بوون.
هه‌روه‌ها له هه‌مان به‌ره‌دا شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان هێزه‌كانمان و چه‌ته‌كاندا ڕوویدا. له ئه‌نجامدا هه‌ژمارێكی زۆری چه‌ته‌كان كوژران و بریندار بوون. شه‌ڕڤانانی ئێمه پێشڕه‌وییان كرد و ١٢ خاڵی نوێیان دامه‌زراندن. بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه‌وته ده‌ستی شه‌ڕڤانان. هه‌روه‌ها له ده‌مه‌و به‌یانیدا چه‌ته‌كان هه‌وڵیان دا هێرش بكه‌نه سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانان، به‌ڵام شه‌ڕڤانان وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه. له ئه‌نجامدا زیان به چه‌ته‌كان گه‌یشت و ههژمارێكیان كوژران و بریندار بوون، چه‌ته‌كان پاشه‌كشه‌یان كرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه، له‌نێوان شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و چه‌ته‌كانی داعشدا شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا. له ئه‌نجامدا زۆر چه‌ته كوژران. شه‌ڕڤانانی ئێمه كیلۆمه‌ترێك پێشڕه‌وییان كرد و ١٧ خاڵی دیكه‌یان دامه‌زراند. هه‌روه‌ها تیمه‌تایبه‌ته‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین كه سه‌ر به هێزه‌كانی ئێمه‌ن، هه‌ژمارێك مینیان پووچه‌ڵ كردنه‌وه كه له لایه‌ن چه‌ته‌كانه‌وه جێگیر كرابوون. فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانیش بنكه‌كانی چه‌ته‌كانیان كردنه ئامانج.
له ده‌مه‌و به‌یانیدا چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانمان، به‌ڵام شه‌ڕڤانانی ئێمه وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه و كوژران و برینداربوونی چه‌ته‌كانی لێكهوتهوه. چه‌ته‌كان فڕۆكه‌ی سیخووڕی جۆری «درۆن»یان به‌كارهێنا، به‌ڵام شه‌ڕڤانان خستیانه خواره‌وه.
له به‌ره‌یه‌كی دیكه، چه‌ته‌كان به زۆر ئۆتۆمبێل و چه‌كی گران هێرشێكی گه‌وره‌یان كرده سه‌ر شوێنی هێزه‌كانی ئێمه و شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا، زۆر چه‌ته كوژران و ته‌رمی هه‌ندێكیان كه‌وتنه ده‌ستی شه‌ڕڤانان، هه‌روه‌ها بڕێكی زۆری كه‌لوپه‌له‌كانیان ته‌قێنرانه‌وه. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی زۆر هێرشی ئاسمانییان كردنه سه‌ر چه‌ته‌كان و بنكه‌كانیان ڕووخاندن.
شه‌ڕی ماوه ماوه له هه‌موو به‌ره‌كان به‌رده‌وامه. له‌و شه‌ڕانه‌دا چه‌ند شه‌ڕڤانێكی ئێمه بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كران به‌مه‌به‌ستی ته‌داوی كردن.
ئامار
- ٧١ چه‌ته كوژران
- ڕۆكێتێكی ئاڕ پی جی، ٣ هاوه‌نهاوێژ، هه‌ژمارێكی زۆری ڕۆكێتی هاوه‌ن، زۆر چه‌كی كڵاشینكۆف و لاپتۆپێك كه‌وتنه ده‌ستی شه‌ڕڤانان.
- ٧٤ بنكه‌ی چه‌ته‌كان ڕووخێنران، ١٠ رێگه كه چه‌ته‌كان بۆ خۆیان به‌كاریان ده‌هێنان، داخران. وێستگه‌یه‌ك ڕووخێنرا كه به‌له‌مه‌كانی چه‌ته‌كانی لێ ده‌وه‌ستێنرا. ٨ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ته‌قێنرانه‌وه. ٢ بنكه‌ی دۆشكه، ٣ بنكه‌ی چه‌كه‌قورسه‌كان و ٦ توونێل ڕووخێنران.
- فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ١٠٤ جار له چه‌ته‌كانیان دا.
s.m