هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە کاتێکی نزیکدا بانگەوازییەکی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ لە ANF بڵاودەکرێتەوە

لە عەفرین درۆنێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک خرایە خوارەوە

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند لە عەفرین ڕۆژی ٨ی ئازار درۆنێکی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک خراوەتە خوارەوە.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەوبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە"

"ڕۆژی ٨ی ئازار لە بەرەی عەفرین هێزەکانمان درۆنێکی بۆمبەهەڵگری جۆری (فۆنتۆم ٤) ی چەتە داگیرکەرەکانیان خستووەتە خوارەوە.

لە ڕاگەیەنراوی دوێنێدا باسی ئەوەمان کردبوو، لە ئەنجامی چالاکیەک دا لە ٦ی ئازاردا لە عەفرین ٢ چەتە برینداربببون. بە پیی زانیاریەکان یەکێک لەو چەتانە لە نەخۆشخانەدا مردووە.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قوڕس لە بەرانبەر هەرێمەکە بەردەوامە."

ف.ق