لە عەفرین ٣ چەتە کوژران و ئۆتۆمبێڵێک تێکشکێنرا
شەڕڤانانی هێزەکان سوریای دیموکراتیک لە نزیک گوندی مەرانازی ناوچەی شەرا چالاکیان لەدژی جەتەکانی سوپای تورک ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٣ چەتە کوژران و ئۆتۆمبێڵێک تێکشکێنرا.
شەڕڤانانی هێزەکان سوریای دیموکراتیک لە نزیک گوندی مەرانازی ناوچەی شەرا چالاکیان لەدژی جەتەکانی سوپای تورک ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٣ چەتە کوژران و ئۆتۆمبێڵێک تێکشکێنرا.
ڕاگەیەنراوی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین بەم شێوەیەیە:
"لە نزیک گوندی مەرانازی ناوچەی شەرا، هێزەکانمان لەدژی چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٣ چەتە کوژران و ئۆتۆمبێڵێکیش تێکشکێنرا.
هەروەها سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی شەرا و شێراوا و گوندەکانی هەرێمی شەهبایان تۆپباران کرد."
ف.ق