ڕژێمی تورک بە سەختی گوندەکانی گرێ سپی تۆپباران کرد

ڕژێمی داگیرکەری تورک بە سەختی گوندەکانی گرێ سپی تۆپباران کرد.

درەنگانی شەوی ڕابردوو ڕژێمی داگیرکەری تورک بە هاوەن و ئۆبۆس گوندەکانی سیپیبقڕان و کۆپرلیکی گرێ سپییان تۆپباران کرد.

سەرچاوە هەرێمیەکان ڕایانگەیاند هێرشەکە سەخت بووە. لەبارەی هێرشەکە زانیاری زیاتر بڵاونەکراونەتەوە.

ف.ق