ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ناسنامەی ٧ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە هەنگاوی ڕزگارکردنی منبج دا شەهید بوون. یەپەگە سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان و گەل کرد.
ڕاگەیەنراوی یەپەگە بەم شێوەیەیە:
"گەلەکەمان بە درێژایی مێژوو لە بەرانبەر هەر جۆرە هێرش و داگیرکەریەکی دوژمن لەدژی شۆرشی ڕۆژئاوا و خاکی باکووری سوریا، بە هەڵویستێکی قاڕەمانانە تێکۆشاون. هێرشەکان کە هەبوونی گەلەکەمان دەکەنە ئامانج، لە سەدەی ٢٠ و ٢١ دا گەلەکەمان لە بەرانبەر ئەو هێرشانە بە بەرخۆدانێکی بێوێنە و هاوبەش وەستاونەتەوە. یەکێک لەو بەرخۆدانە مێژووییانەش لە ساڵی ٢٠١٦ هەنگاوی شەهیدی فەرماندە فەیسەل ئەبو لەیلا بۆ ڕزگاکردنی شاری منبج لە دەستی چەتەکانی داعش بوو. کچ و لاوی قاڕەمانی کوردستان بە دڵسۆزی ئازادی کە گیانی خۆیان بۆ گەلەکەیان بەخت کرد، بە بەرخۆدانێکی گەورە وڵامی دوژمنیان دایەوە کە هیچ کاتێک بە ئامانجەکانیان ناگەن. بۆیە ئێمەش ناسنامەی ٧ شەڕڤانمان بڵاودەکەینەوە کە لە هەنگاوی ڕزگارکردنی شاری منبج دا بە قاڕەمانی شەهید بوون.
لە کەسایەتی ٧ شەڕڤانماندا بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدە قاڕەمانەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکەینەوە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و گەلەکەمان دەکەین."
ناسنامەی شەهیدەکان بەم شێوەیەیە:
نازناو: هەردەم ڕوحا
ناو و پاشناو: عوسمان کایا
ناوی دایک: ئایشە
ناوی باوک: سەبری
شوێن و مێژووی شەهادەت: منبج / ئابی ٢٠١٦
*
نازناو: نەهیر هیرا
ناو و پاشناو: مەنسوما مەحمودی
ناوی دایک: زاییدە
ناوی باوک: حەمید
شوێنی لەدایکبوون: خۆی
شوێن و مێژووی شەهادەت: منبج / ٢٠ ئابی ٢٠١٦
*
نازناو: نەورۆز ڕۆدی
ناو و پاشناو: هولیا شیشەک
ناوی دایک: سوونا
ناوی باوک: شەرەفەدین
شوێن و مێژووی شەهادەت: منبج / ٢٠ی ئابی ٢٠١٦
*
نازناو: نەعمان کاراس
ناو و پاشناو: محەمەد عەلی یڵدز
ناوی دایک: مەحبوب
ناوی باوک: ڕەمەزان
شوێن و مێژووی شەهادەت: منبج / ١٨ی ئابی ٢٠١٦
*
نازناو: ڕووبار ئەحمەد
ناو و پاشناو: ماهیر ئوروچ
ناوی دایک: ڤیلدان
ناوی باوک: پیرەسیر
شوێن و مێژووی شەهادەت: منبج / ٢٣ی ئابی ٢٠١٦
*
نازناو: ڕۆدی ڕۆژدی
ناو و پاشناو: حەقی دارامان
ناوی دایک: حازیمە
ناوی باوک: عیسا
شوێن و مێژووی شەهادەت: منبج / ٢٨ی ئابی ٢٠١٦
*
نازناو: شڤان جوودی
ناو و پاشناو: زەینەل پیشکین
ناوی دایک: عازیمە
ناوی باوک: سەلیم
شوێن و مێژووی شەهادەت: منبج / ١ی تەموز ٢٠١٦
ف.ق