٢٥٦ خێزان لە گرێسپی داگیرکراوەوە گەیشتنە هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری
مەجلیسی کانتۆنی گرێسپی ڕایگەیاند، ٢٥٦ خێزان لە کانتۆنی گرێسپی داگیرکراوەوە گەیشتنە هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
مەجلیسی کانتۆنی گرێسپی ڕایگەیاند، ٢٥٦ خێزان لە کانتۆنی گرێسپی داگیرکراوەوە گەیشتنە هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
خێزانەکان لە هەرێمە داگیرکراوەکانی سوریاوە ڕوودەکەنە هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، بۆ هەڵهاتن لە ڕەوشی ئەمنی و بژێوی خراپ لەو هەرێمانە.
مەجلیسی کانتۆنی گرێسپی بە پەیامنێرمانی راگەیاند، لە ٣ مانگی ڕابردوودا، ٢٥٦ خێزان لە کانتۆنی گرێسپی داگیرکراوەوە گەیشتوون بە هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری.
بەگوێرەی زانیارییەکان، خێزانەکان لە ناوەندی گرێسپی و شارۆچکەی سلوک و گوندەکانی زەیدی و هەرێمە داگیرکراوەکانی تری سەر بە گرێسپییەوە هاتوون.
دەوڵەتی تورک لە ١٩ تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ کانتۆنی گرێسپی داگیرکرد، پاش داگیرکردنی چەند هەرێمێکی دیکە لە باکوری سوریا وەک "ئیدلب، جرابلوس، ئەلباب، عەزاز، عەفرین" لەماوەی ساڵەکانی قەیرانی سوریادا.
جێگەی ئاماژەیە بەهەمان ئەم هۆکارانە، خێزانەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی دیمەشق ڕوودەکەنە هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، بەتایبەت پاش بومەلەرزەکەی ٦ ی شوبات کە چەندین ناوچەی بەرفراوانی سوریای گرتەوە.