٣٣ پارت و رێكخراو بانگەوازێکیان ئاڕاستەی حكومه تی دیمه شق كرد

٣٣ پارت و رێكخراو داوایان له‌ حكومه‌تی دیمه‌شق كرد كه‌ هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌كات.

لە ناوەندی توێژینەوەی دیپلۆماتیکی شاری قامیشلۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەچوو.

لەو چوارچێوەیەدا سەنهەریب بەرسوم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی سوریا و لوقمان ئەحمێ هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی سەوز بەیاننامەیان بە زمانی عەرەبی و کوردی خوێندەوە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە رۆڵی نەرێنی هێزە دژبەرەکانی گەلی سوریا و بە پلەی یەکەم دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کراو و دەڵێت: ١١ ساڵ بەسەر ململانێکانی سوریادا تێدەپەڕێت، هێشتا هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتیانە کە هیواکانی گەلی سوریا بۆ ئازادی و دیموکراسی بەدی بهێنێت. ئەمەش دەرئەنجامی دەستێوەردانی هێزەکانە لەدژی هیوای خەڵک لەم ململانێیەدا و کەڵک وەرگرتن لە هەندێ گرووپی تیرۆریستییە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانیان بە تایبەت ڕژێمی فاشیستی تورک.

ئامانجی لەشکرکێشی تورک هەر لەسەرەتاوە داگیرکردنی خاکی سوریا بوو

لە بەیاننامەکەدا سەرنج خرایە سەر هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا و حکومەتی دیمەشق  و ڕۆڵی تێکدەرانەی لایەنەکانی ئاستانە (تورکیا، ڕووسیا، ئێران) لە سووریا و بەم شێوەیە درێژە بە راگەیەنراوەکە دراوە: "ئامانجی تورکیا لە سەرەتاوە داگیرکردن بووە. بۆ ئەمەش هەندێک هێزی تیرۆریستییان بەکارهێناوە. کاتێک زانی، بەهۆی هاوسەنگییە نوێیەکانی ململانێی سوریاوە ئەنجام بەدەست ناهێنێت، گۆڕانکاری لە هەڵوێستی خۆیدا کرد. ئەمجارەیان لە ڕێگەی نێوەندگیری ڕووسیاوە لە حکومەتی دیمەشق نزیک دەبێتەوە. لایەنەکانی ئاستانە دەیانەوێت لە دوور لە سوریەکان بەرژەوەندییەکانیان بەدی بهێنن. ئەوان هەمان ئەو لایەنەن کە دەستیان بە خوێنی سورییەکان سوورە”.

له درێژه ی به یاننامه كه دا هه ڵوێستی گەل له دژی ڕێككه وتنی نێوان حكوومه تی دیمه شق و ئه نقه ره له سه ر حیسابی گه لی سووریا باسکرا و ئەوخرایەڕوو کە كاردانه وه ی گەلان له ناوچه داگیركراوەكان فراواب بووە و رەتیان کردەوە کە لەگەڵ دیمەش رێکبکەون. دەبوو لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی دیمەشق کاردانەوەیەکی گەورە هەبێت. هێزە سیاسییەکان ئەو رێبازانە رەتدەکەنەوە، چونکە هیچ شتێک بۆ گەلی سووریا ناپارێزن. ئەم گەلە باجێکی گەورەی دا بۆ جێبەجێکردنی سیستەمێکی دیموکراسی”.

لایەنەکان و هێزە سیاسییەکان لە درێژەی بەیاننامەکەیاندا ڕایانگەیاند کە بە توندی پلانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی دیمەشق ڕەتدەکەنەوە، لەبەرئەوەی چاوەڕوانییەکانی گەلی سوریا بەدی ناهێنێت.

هه‌روه‌ها داوایان له‌ حكومه‌تی دیمه‌شق كرد گوێ له‌ داواكارییه‌كانی گه‌لی سووریا بگرێت، دوور له‌ رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ رژێمی توركیا كه‌ سووریای وێران كرد و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌ كرد.

لە هەمان کاتدا زیادەڕەوییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل و شەڕڤانان ئیدانە کرا و بەم شێوەیە درێژە بە بەیاننامەکەدرا،" ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئێمە پشتگیری لە مافی بەرگریی ڕەوا دەکەین کە قەسەدە دژی هێرشەکان بەکاری دەهێنێت. داوا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکەین هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕابگرێت کە سوود بە داعش دەگەیەنێت.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا داوا لە حکومەتی دیمەشق کرا کە هەڵوێستی جددی هەبێت، بۆ ئەوەی سوپای تورکیای داگیرکەر رابگیرێت و بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات دژی داگیرکارییەکانی تورکیا بوەستێتەوە.

ف.ق