٣٩ هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب لە شەهبا پیرۆزکرا
لە کەمپی سەردەمی کانتۆنی شەهبا، ٣٩ هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب پیرۆزکرا.
لە کەمپی سەردەمی کانتۆنی شەهبا، ٣٩ هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب پیرۆزکرا.
بە سەدان دانیشتووی کانتۆنی شەهبا و کۆچبەرانی عەفرین بە درووشمی "بە ڕێگەی ١٥ ی ئاب شەڕی ئازادی سەربخەن"، ٣٩ هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب پیرۆزکرا. ئاهەنگەکە لە کەمپی سەردەمی ناوچەی ئەحداس لە کانتۆنی شەهبا بەڕێوەچوو.
پاش خولەکێک وەستان بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی، بەشداربووان گوێبیستی تۆمارێکی دەنگی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوون دەربارەی گرنگی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب.
بەناوی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، دڵسۆز عەفرین قسەی کرد، ١٥ ی ئابی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەریلاکانی ئازادی هەموو گەلانی ئازادیخواز پیرۆز کرد.
دڵسۆز عەفرین گوتی: " بە ڕوحی ١٥ ی ئاب دەبێت کوردان بەرامبەر داگیرکەرانی کوردستان بەرخۆدانی مەزن بکەن و بەهۆی ڕۆحی ١٥ ی ئابەوە داگیرکەران ناتوانن کورد بسڕنەوە".
دڵسۆز بەڵینیدا بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان.
هەروەها بەناوی مەجلیسی بنەماڵەیئ شەهیدانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا، فاتمە جەمۆ، ١٥ ی ئابی لە هەموو گەلان پیرۆزکرد و گوتی: "لە ١٥ ی ئابی ١٩٨٤، فەرماندە عەگید یەکەمین فیشەکی نایە دڵی دوژمنەوە. ئێمەی بنەماڵەی شەهیدان بە ڕۆحی ١٥ ی ئابەوە هەموو داگیرکەران لەناودەبەین. با داگیرکەران بزانن، ئێمە لەسایەی هزر و فەلسەفەی ڕێبەری ئاپۆ و شەهیدانی کوردستانەوە گەیشتینە ئەم ڕۆژە".
پاش وتەکان هونەرمەندانی عەفرین سترانیان چڕی و ڕیزی هەڵپەڕکێ بەسترا.