ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج سەبارەت بە هێرشی فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و شەهیدبوونی ٤ شەڕڤان و هاوڵاتیەکی راگەیەنراوی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
" کاتێک شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج هەوڵیاندا دوو منداڵ کە بە هۆی تۆپبارانەوە بۆ سەر کێڵگەیەک لە گوندی دەندەنیەی باکوری رۆژئاوای منبج برینداربوون، رزگار بکەن چوار شەڕڤانمان شەهید بوون و دوو شەڕڤانیشمان برینداربوون.
لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قورس گوندی دەندەنیەیان تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا دوو منداڵ برینداربوون. کاتێک گروپێک لە شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج هەوڵیاندا خۆیان بگەیەننە بریندارەکان و بیانگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی منبج، فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی داگیرکەری ئەوانی بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ٤ شەڕڤانمان شەهیدبوون و ٢ شەڕڤانیش برینداربوون. هەروەها لە گوندی عەرەب حەسەنیش فڕۆکەی بێفرۆکەوانی داگیرکەری ماڵێکی بۆردومان کرد، لە ئەنجامدا هاوڵاتیەک شەهیدبوو".
هـ . ب