٤ شەڕڤانی یەپەگە شەهیدبوون

یەپەگە ئاشکرای کرد کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا چوار شەڕڤانیان شەهیدبوون.

ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) سەبارەت بەو بابەتە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگرکەر و کۆلۆنیالیست بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەموو رۆژێک بەردەوامن. گوند و شارەکانمان بە شێوەی هەڕەمەکی تۆپباران دەکرێن و هەوڵ دەدەن ئارامی ناوچەکە بشێوێنن. لەبەر ئەوەی هێزە نێونەتەوەییەکان لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بێدەنگن، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەو بێدەنگییە دەقۆزێتەوە و هێرشەکانی زیاد کردووە. لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگالدا لە ٣ی ئاب لە گوندی هرمێشێخۆی سەر بە کانتۆنی قامیشلۆ، ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامنج. لە ئۆتۆمبێلەکەدا ٤ فەرماندە و ٢ شەڕڤانمان کە لە مۆڵەتدابوون کرانە ئامانجی ئەو هێرشە ناجوامێرانەیە. هاوڕێ و فەرماندەکانمان دیار، گارزان، هیوا و ئۆرهان شەهیدبوون".

ئاماژەی بەوەشکردووە: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەو هێرشانە وەک ئەوە وایە کە دەیەوێت بڵێت تۆڵەی شکستی داعش لە شەنگال و رۆژئاوا دەکاتەوە. هەر چوار هەڤاڵەکەمان چەندین ساڵ لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان بە تایبەتی هێرشەکانی چەتەکانی سوپای ئازاد، ئەلنوسرە و داعش بە ئازایەتی زۆرەوە شەڕیان کرد. بەشداربوونی ئەو هاوڕێیانەمان بە تایبەتی لە شەڕەکانی نێوان ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٩ لە دژی داعش بێ هاوتا بوو. ئەو گیانبازی و رەنجەی ئەوان هەرگیز لەیاد ناکرێت و بەردەوام لە تێکۆشانماندا بەبیردەهێنرێتەوە. لە سەر ئەو بنەمایە سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە تایبەتی بنەماڵەی ئەو شەهیدانەمان دەکەین. جارێکی دیکە بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە شوێنکەوتووی خەون و ئاواتەکانیان بین و تۆڵەیان بکەینەوە و ئایندەیەکی ئازاد دەکەینە دیاری گەلانی هەرێمەکە".

ناسنامەی شەهیدان:

ناسناو: دیار شۆڕش

ناو و پاشناو: دیار خەلیل

ناوی دایک: ناریمان

ناوی باوک: جومعە

شوێن و کاتی شەهیدبوون: قامیشلۆ/ ٣ی ئابی ٢٠٢٣

ناسناو: گارزان قامیشلۆ

ناو و پاشناو: بارزان شێخموس

ناوی دایک: لەیلا

ناوی باوک: مستەفا

شوێن و کاتی شەهیدبوون: قامیشلۆ/ ٣ی ئابی ٢٠٢٣

ناسناو: هیوا قامیشلۆ

ناو و پاشناو: ئەحمەد سمۆ

ناوی دایک: گوڵێ

ناوی باوک: فازڵ

شوێن و کاتی شەهیدبوون: قامیشلۆ/ ٣ی ئابی ٢٠٢٣

ناسناو: ئۆرهان قامیشلۆ

ناو و پاشناو: ئارام ئیبراهیم

ناوی دایک: شێخە

ناوی باوک: محەمەد

شوێن و کاتی شەهیدبوون: قامیشلۆ/ ٣ی ئابی ٢٠٢٣

هـ . ب