٥٠ کەسی تر بەزۆرەملێ لە لە گرێسپی داگیرکراو نیشتەجێکران
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٥٠ پەنابەری سوری لە کانتۆنی گرێسپی نیشتەجێ دەکات، بەزۆرەملێ لە خاکی تورکیاوە ڕایگواستوون.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٥٠ پەنابەری سوری لە کانتۆنی گرێسپی نیشتەجێ دەکات، بەزۆرەملێ لە خاکی تورکیاوە ڕایگواستوون.
سەرچاوەیەک لە کانتۆنی گرێسپی داگیرکراو ڕایگەیاند، دەسەڵاتی تورک ٥٠ پەنابەری سور لە دەروازەی سنووری گرێسپییەوە گواستۆتەوە بۆ کانتۆنی گرێسپی داگیرکراو، هەموویان سەر بە ناوچەکانی تری سوریان، بەناو "مەجلیسی خۆجێی گرێسپی" ڕادەستی چەتەکانی کردوون بۆ نیشتەجێکردنیان لە کانتۆنەکە.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەسەڵاتی دەوڵەتی تورک ٢٥٠ پەنابەری سوری گواستۆتەوە بۆ کانتۆنی گرێسپی داگیرکراو، هاوکات هەمان حاڵەت لە هەرێمە داگیرکراوەکانی تری ژێردەستی تورک "سەرێکانی و جەرابلوس و ئەعزاز و عەفرین" بەڕێوەدەچێت، ژمارەی نیشتەجێکراوانی کانتۆنەکە گەیشتۆتە ٣٠٠ کەس لە دانیشتووانی "دەیرەزۆر و حەلەب و حەما و گوندەواری دیمەشق".
جووڵەکانی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی پرۆژەی دروستکردنی کۆڵۆنیدایە، بە نیشتەجێکردنی پەنابەرە سورییەکان لە هەرێمە داگیرکراوەکان، لەبری دانیشتووانە ڕەسەنەکانیان کە بەهۆی داگیرکردنی هەرێمەکەیان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هەڵهاتوون.
زۆربەی ئەوانەی ڕاگوێزراون بۆ هەرێمە داگیرکراوەکان، لەوێ نامێننەوە، بەهۆی پشێویی و گرژیی ئەمنی و ڕەوشی بژێوی نالەبار و تاوانەکانی داگیرکەری تورک و چەتەکانی.
ڕاگوێزراوەکان دەخوازن ڕووبکەنە هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەرەڕای مەترسییەکانی بەردەمیان.
بەپێی زانیارییەکان، دوێنێ ٣ هاوڵاتی بە فیشەکی چەتەکانی "ئەحرار شەرقیە" برینداربوون لە نزیکی گوندی ئەعیوە لە کانتۆنی گرێسپی داگیرکراو لەکاتی هەوڵیان بۆ تێپەڕین بەرەو هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری.
مەجلیسی کانتۆنی گرێسپی لە ٢٦ ی حوزەیران بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند، ٢٥٦ خێزان لە کانتۆنە داگیرکراوەکەوە گەیشتوون بە هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری.
دەوڵەتی تورک لە ١٩ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ـەوە کانتۆنی گرێسپی داگیرکردووە، پاش داگیرکردنی چەند هەرێمێکی دیکەی باکوری سوریا وەک "ئەدلب و ئەل باب و ئەعزاز و عەفرین" لەماوەی چوار ساڵی قەیرانی سوریادا.