"بە چاندی خۆمان ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدی دەهێنین"

بە درووشمی "بە چاندی خۆمان ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدی دەهێنین" تەڤگەری چاند و هونەری باقی خەدۆ و هیلالی زێڕین، دەربارەی ژن و چاند و ڕێبەرێتی ۆرک شۆپێکی ئەنجامدا.

سەرەتا، فاتمە خەلیل بە ناوی بەڕێوەبەرێتی هیلالی زێڕین، دەرباری ژن و چاند و ڕێبەرێتی، گوتی: " ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت "پەیوەندی لەگەڵ ژن وەک ئامێرێکی مۆسیقا وایە، لەو ڕێگەیەوە دەنگی ژن دەناسرێت". لە مێژووی دوور و درێژدا دایک لە هەموو ڕوویەکەوە چاند و ناوی خۆی پاراست. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت ئەو ژنەی شوێن ڕاستی دەکەوێت، سڵاو لەو ژنە دەکەم. ژن بۆ ئازادی و یەکسانی بێ ناوبەر تێکۆشانی کردووە".

فاتمە هەروەها گوتی: "دەبێت ئێمە لە کەسێتی عایشەشان، مەریەم خان، مزگین و دەلیلە، بە دەنگی خۆمان چاندەکەمان بپارێزین. هونەر خۆی شۆڕشێکە، دەبێت بە هونەرەکەمان شەڕبکەین. ئەوانەی شەڕ دەکەن ئازاد دەبن، جوان دەبن، ئەوانەی جوان دەبن خۆشویستراو دەبن. دوژمن دەیەوێت چاندی کورد بسڕێتەوە، لە مێژووی دوور و درێژەوە، دایکان بە لای لایەی خۆیان ئەم چاندەیان پاراست".

لە ۆرک شۆپەکەدا دەربارەی ژن و چاند و ڕێبەرێتی گفتوگۆی زۆر کرا. باس لە ئازادی و بەرخۆدانی ژن لە مێژوو و چانددا کرا.

هاوسەرۆکی دەستەی دارایی هەرێمی فورات فیراز بەرکەل، لەسەر ئەخلاق و ئێستاتیکا قسەی کرد و گوتی: " ئەخلاق لە مرۆڤدا هەیە لەڕێگەی ویژدانەوە پێکدێت. ئەخلاق بۆ خۆی زمانێکە و مرۆڤەکان لە ڕێگەی ئەخلاقەوە دەناسرێن. ئەمە جوانی ڕۆحە. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، ئەخلاقیش سیاسەتێکە، بەبێ ئەخلاق چۆن جڤاک بنیات دەنرێت؟ جڤاک بێ ئەخلاق نابێت، بۆیە ئەخلاق خۆی جوانی جڤاکە. جوانی لەبەرکردنی جل و بەرگی جوان نییە، جوانی ڕاستەقینە جوانی مێشکە".

ۆرک شۆپەکە بە گفتوگۆکردن لەسەر ئەخلاق و ئێستاتیکا کۆتایی هات.