بە دیمەن

بە چیرۆکەکانی سەرنجی گەل ڕادەکێشێت

جان ئیبراهیم خاوەنی چەندین بەرهەمی ئەدەبییە و لەبواری چیرۆک و شیعر بە زمانی کوردی کار دەکات. دەڵێت: "گەورەترین پاداشتی من،گوێگرتنە لە چیرۆکەکانم کە بە زمانی کوردی نووسیوومە."

نووسەر و شاعیر جان ئیبراهیم کە لە ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی شەش کە دەکەوێتە شاری کۆبانێ لە دایکبووە، لە شاری ڕەقە خوێندوویەتی. دوای شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سوریا، جارێکی تر دەگەڕێتەوە شاری کۆبانێ، پاشان دەچێتە شاری ڕوحای باکووری کوردستان. لەوێش وەک پێشکەشکار کار دەکات و دواتر لە ساڵی ٢٠١٤ گەڕاوەتەوە شاری قامیشلۆ.

جان ئیبراهیم هەر لە منداڵییەوە حەزی لە خوێندنەوەی ئەدەبی کوردیی بووە، بەڵام لەبەر ئەوەی زمانی کوردی قەدەغەیە ناتوانێت بە کوردی بخوێنێت و بنووسێت. بەهۆی ئەوەوە بە عەرەبی دەخوێنێ و دەنووسێ. بە ئومێدێکی زۆرەوە دەیەوێت زمانی کوردی فێربێت. لە قوتابخانە فێری زمانی فەڕەنسی دەبێت، بەم شێوەیە فێری زمانی لاتینی دەبێ و وردە وردە فێری پیتی کوردی دەبێت. لەو کاتەوە جان ئیبراهیم ڕۆژ بە ڕۆژ بە هەوەڵەکانی خۆی پەرەی بە زمانی کوردی داوە. لە ئەنجامدا زمانی زگماکی خۆی فێر دەبێت. جان ئیبراهیم باسی لە نووسین و شیعرەکانی دەکات.

فێری زمانی کوردی دەبێت

جان ئیبراهیم ڕوونی کردەوە بە هۆی فێربوونی زمانی کوردییەوە نووسینی کتێب و شیعری کوردی دەستپێکردووە و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "لە ڕاستیدا گەورەترین زەحمەتی من ئەوە بوو کە بە تەنیا فێری زمانی کوردی بووم. بەڵام بە هەوڵێکی زۆرەوە گەیشتمە ئاواتەکەم و دەستم به نووسین کرد. ئێستا کتێب و شیعر بە زمانی کوردی و عەرەبی دەنووسم. هۆکارەکەی ئەوەیە کە من لە قوتابخانە زمانی عەرەبیم خوێندووە، دواتر بەهەوڵی خۆم فێری زمانی کوردی بووم. نووسینەکانم هەمووی لەسەر ئەزموونەکانی گەلی کوردە. وشەکانم بە شێوەیەکی ڕستەیی بەکار دێنێم. زمانی ئەدەبی ئاسان نییە و هەموو کەسێک ناتوانێت بنووسێت. جگە لە کەسێک کە وەک گەلی کورد بە ئەزموون و مەینەتیدا تێپەڕیووبێت، دەتوانن لە هەر وشەیەک چیرۆکێک بخوڵقێنن. وەک گەلی کورد پێویستە دەرفەتی زیاتر بخوڵقێنن و بەکتێبخانەی کوردیی، زمان، کولتوور، شیعر و نووسینەکانیان دەوڵەمەند بکەن.

بە سەرهەڵدانی شۆڕش بەئاسانی زمانی خۆمان دەخوێنین

هەروەها جان ئیبراهیم باسی پێشکەوتن و گۆڕانکارییەکانی زمانی کوردی کرد کە بەسەرهەڵدانی شۆڕشی ڕۆژئاوا، هاتوونە پێشەوە و وتی: " ڕژێم بەگوشارەکانی ڕێگەی نەدا زمانی کوردی بخوێنین و فێری زمانی کوردی بین. بەهۆی ئەوەوە خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی بەشێوەیەکی شاراوە بوو. بەڵام دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا لە هەموو کایەکانی ژیاندا جێگەی خۆمان گرتەوە. بە تایبەتی قسەکردن و نووسین بە زمانی کوردی گەشەی کرد. ئیتر توانیمان بەشێوەیەکی فەرمی و بێ ترس لە ڕووی هەموو جیهاندا زمانەکەمان بخوێنین و قسەی پێبکەین. بە بینینی ئەوەی کە نەوە نوێیەکانمان دەتوانن بە ئاسانی زمانەکەیان فێر بن و لەو بوارەدا گەشە بکەن، زۆر دڵخۆشین ئەمە سەرکەوتن و هەنگاوێکی گەورەیە کە بە هۆی سەرکەوتنی شۆڕشی ڕۆژئاواوە هاتووتە ئاراوە.