بەڕێوەبەری هێزی پاراستنی جڤاکی، عەدلێ بەکر، سەبارەت بە هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ ئاژانسی فورات قسەی کرد؛
عەدلێ بەکر ڕایگەیاند؛ لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی دژی هێرشە داگیرکەرییەکان لە ئامادەکاریدان.
'بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی هەر جۆرە داگیرکارییەک تێکدەشکێنین'
عەدلێ بەکر دەست نیشانیکرد کە بە هێزی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی سەردەکەون و وتی: "ئێمە لەسەر ئەم خاکە گەورە بووین، کەس ناتوانێت ئەم خاکەمان لێ داگیربکات، ئەم خاکە خاکی باوباپیرانمانە. تێکۆشانمان لە دژی هەر جۆرە توندوتیژییەک بەرز دەکەینەوە، ئەو داگیرکەرانەی دەیانەوێت خاک و وڵاتەکەمان تاڵان و وێران بکەن بە ڕێبازی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی تێکدەشكێنین.
'هیچ سنوورێک ناناسین'
عەدلێ بەکر ئەوەشی وت: "هیچ کەسێک ناتوانێت ئیرادەی ئێمە بشکێنێت و سنوورێکمان بۆ دیاری بکات، ئێمە بەساڵانە خۆمان بەڕێکخستن کردووە و لەسەر هێڵی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی خۆمان ئامادەی هەرجۆرە پێشهاتێک کردووە، بەم شێوەیە گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک بەرخۆدانی مێژوویی بەرز دەکاتەوە. فاشیزم دەیگوت، کۆبانێ دەڕوخێت، بەڵام بە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و گەل، فاشیزم بۆ خۆی شکستی هێنا و ڕووخا. گەریلاکانمان وەکوو تێشکی هەتاو کۆتاییان بەو تاریکییە هێنا."
'لە ٧ ساڵانەوە تا ٧٠ ساڵان، ڕادەپەڕین'
عەدلێ بەکر لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند، شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی داگیرکاریی قبووڵ ناکات و وتی: "هیچ کەس ناتوانێت گەلی کورد لەناو ببات، ئێمە خۆمان بە رێبازی شەڕی گەلی شۆڕشگێریی بەڕێکخستن کردووە، هەروەها خۆمان سەلماندووە و پشتیوانی ئیدارەی بەڕێوەبەری خۆمان و گەریلاکانمانین و لە ٧ ساڵانەوە تا ٧٠ ساڵان لە پێناو ئەم خاکە بە ڕۆحی شەڕی گەلی شۆرشگێرییەوە خۆمان بەڕێکخستن دەکەین."